له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30-4-2024، سیمینارێک به‌ناونیشانى (دابه‌شبوون و کاریگه‌ریى کونیله و ده‌ڵاندن له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له کۆگه‌ى نه‌وتى کلسى) بۆ به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو.
ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که تایبه‌ت بوو به شێواز و چۆنێتى دابه‌شبوونى کونیله‌کان له یه‌کێک له پێکهاته‌کانى که‌رکوک گرووپ، کێڵگه‌ى نه‌وتى باى حه‌سه‌ن.
توێژه‌ر له سیمیناره‌که‌دا، هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ فاکته‌ره جیۆلۆجییه‌کان کرد که هۆکارن بۆ دروستبوونى کونیله و کۆبوونه‌وه‌ى نه‌وت و گاز تێیاندا.
به‌شێکى تر‌ى سیمیناره‌که ته‌رخانکرابوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى کاریگه‌ریى هۆکاره جیۆلۆجییه‌کان و رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌سه‌ر گۆڕینى ئاستى گاز و نه‌وت له کێڵگه‌که‌دا که رۆڵیان هه‌یه له پاراستنى رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان و ته‌مه‌نى کێڵگه‌که.
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه.
بۆ زانیاریى زیاتر و خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند دێڕێک له‌باره‌ى پێشکه‌شکارى سیمیناره‌که‌وه، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه
شایانی باسه، له درێژه‌ى ئه‌و چالاکییانه‌ى له ده‌سته‌ى کوردستانى، به‌ڕێوه‌ده‌چن، رۆژی 28-4-2024، وۆرک‌شۆپێک به‌ناونیشانى (چۆنێتى ده‌ستنیشانکردنى به‌کارهێنانى ژیرى ده‌ستکرد له توێژینه‌وه‌ى زانستى و ماسته‌رنامه و تێزى دکتۆرادا) بۆ به‌ڕێز پرۆفیسۆر د.نه‌هله محه‌مه‌د سه‌عید مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاریى زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه