لینکی خێرا

بانگەواز بۆ پێشنیاری پڕۆژەی توێژینەوە

هەموو ساڵێکی خوێندن دامەزراوەی کوردستان بۆ توێژینەوەی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی (KISSR) داوای پێشنیاری توێژینەوە دەکات بۆ هاوکاریکردنی پارە بۆ پڕۆژە توێژینەوەکانتان. ئەو توێژەرانەی (هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا، ماستەر، و بەکالۆریۆس) کە ئێستا کار لەسەر پڕۆژەی توێژینەوە دەکەن/ یان پێشنیاریان هەیە کە پێویستیان بە پێشکەشکردنە، مافی پێشکەشکردنیان هەیە بۆ سندوقەکە.

لە ئێستادا بانگەوازی داواکاری داخراوە.

لە دەستەی كوردستانی وۆركشۆپێك بەناونیشانی (چۆنێتی دەستنیشانكردنی بەكارهێنانی ژیری دەستكرد لە توێژینەوەی زانستی و ماستەرنامە و تێزی دكتۆرادا) بەڕێوەچوو

لە درێژەی ئەو چالاكییانەی لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەدەچن، ئەمڕۆ یەكشەممە 28-4-2024، وۆركشۆپێك بەناونیشانی (چۆنێتی دەستنیشانكردنی بەكارهێنانی ژیری دەستكرد لە توێژینەوەی زانستی و ماستەرنامە و تێزی دكتۆرادا) بۆ بەڕێز پرۆفیسۆر د.نەهلە محەمەد سەعید مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو.
لە وۆركشۆپەكەدا، پرۆفیسۆر د.نەهلە محەمەد سەعید، تیشكی خستەسەر پێویستی و گرنگیی دەستنیشانكردنی بەكارهێنانی ژیری دەستكرد لە توێژینەوەی زانستی و ماستەرنامە و تێزی دكتۆرادا، هەروەها باسی لە رۆڵی سەرەكیی AI لە بواری ئەكادیمیادا كرد.
بۆ روونكردنەوەی زیاتری ناوەڕۆكی وۆركشۆپەكەش، چەند پرسیارێكی خستەڕوو لەوانە: چۆن AI شیكاریی داتا بەرز دەكاتەوە، داهێنان پەروەردە دەكات و توێژینەوە خێراتر دەكات، لە هەمانكاتدا یەكپارچەیی ئەكادیمی دەپارێزێت؟. چۆن AI داهاتووی پەروەردە و كوالێتی توێژینەوە لە قاڵب دەدات، چۆن دەتوانرێت بەشێوەیەكی بەرپرسیارانە بەكاربهێنرێت بۆ پاراستنی یەكسانی لە پێشكەوتنە زانستییەكاندا، بۆ وەڵامی هەریەك لەو پرسیارانەش، چەندین داتای زانستی و روونكردنەوەی پێویستی خستەڕوو.
دوای پێشكەشكردنی وۆركشۆپەكە، كە نزیكەی دوو سەعاتی خایاند، لەنێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی وۆركشۆپەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی وۆركشۆپەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر و خوێندنەوەی چەند دێڕێك لەبارەی پێشكەشكاری وۆركشۆپەكەوە، كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە

شایانی باسە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 25-4-2024، پرۆفیسۆر د.نەهلە محەمەد سەعید، هەمان وۆركشۆپی لە زانكۆی سلێمانی پێشكەشكرد.
هەروەها رۆژی 16-4-2024، لەمیانی دیداری (دەرفەت و ئاڵنگارییەكانی بەكارهێنانی ژیری دەستكرد لە بڵاوكراوە ئەكادیمییەكاندا) كە لەلایەن فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە لە هەولێر، رێكخرابوو، لە پانێلی دووەمی دیدارەكەدا بەناونیشانی (دەرفەتەكانی بەكارهێنانی ژیری دەستكرد لە بڵاوكراوە ئەكادیمییەكان)، پرۆفیسۆر د.نەهلە محەمەد سەعید مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بابەتێكی بەناونیشانی (چۆنیەتی دەستنیشانكردنی بەكارهێنانی ژیری دەستكرد لە توێژینەوەی زانستی و ماستەرنامە و تێزی دكتۆرا) پێشكەشكرد.

بۆ زانیاریی زیاتر كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە

لەلایەكی دیكەوە، لە درێژەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی لە دەستەی كوردستانی، بەڕێوەدەچن، رۆژی 24-4-2024، سیمینارێك بەناونیشانی (هێزی مێینەبوون لە رۆشنایی توێژینەوە زانستییەكانەوە) بۆ بەڕێز د.كانی سالار عوسمان مامۆستای زانكۆی سلێمانی، بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاریی زیاتر كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە

بانگەواز بۆ پێشنیاری پڕۆژەی توێژینەوە

هەموو ساڵێکی خوێندن دامەزراوەی کوردستان بۆ توێژینەوەی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی (KISSR) داوای پێشنیاری توێژینەوە دەکات بۆ هاوکاریکردنی پارە بۆ پڕۆژە توێژینەوەکانتان. ئەو توێژەرانەی (هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا، ماستەر، و بەکالۆریۆس) کە ئێستا کار لەسەر پڕۆژەی توێژینەوە دەکەن/ یان پێشنیاریان هەیە کە پێویستیان بە پێشکەشکردنە، مافی پێشکەشکردنیان هەیە بۆ سندوقەکە.

لە ئێستادا بانگەوازی داواکاری داخراوە.

https://kdm88jos.com/ https://karikatur-online.com/ https://159.89.184.161/ https://citalopramtab.com/ https://209.97.146.65/ https://165.227.211.212/ https://143.198.20.12/ https://askitel.com/
https://kakigacor.com/ https://64.225.53.60/
https://gasnetral.com/ https://157.245.10.192/ https://104.236.64.104/ https://discountdesignerdresses.com/ https://finasteridehr.com/
https://gasandai.com/ https://45.55.131.147/ https://134.209.43.198/ https://161.35.180.4/ https://educationua.org/
https://gasterbit.com/
https://musimgacor.com/ https://167.71.94.103/ https://104.131.185.185/
https://sukutoto.id/ https://138.197.86.64/ https://162.243.184.211/