له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30-4-2024، سیمینارێک به‌ناونیشانى (به‌راوردکاریى نێوان گۆڤارى روانگه و (الشعر)ى عه‌ره‌بی) بۆ به‌ڕێز مامۆستاى یاریده‌ده‌ر تریفه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو.
له سیمیناره‌که‌دا، مامۆستاى یاریده‌ده‌ر تریفه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه زانستییه‌کان، به‌راوردى نێوان گۆڤارى روانگه و (الشعر)ى عه‌ره‌بی)، روونکرده‌وه، وتیشی: ئەدەبی بەراوردکاریی، لقێکی ئەدەبیاتناسییە، دۆزینەوەی کاریگەر و کارتێکراو، کاری توێژینەوەی بوارەکەیە، مێژووی ئەدەبی کوردییش خاڵی نییە لەو کاریگەربوونە بەئەدەبیاتی گەلان.
هەر لە سیمینارەکەدا، باسی کاریگەربوونی شاعیر و نووسەرانی بزووتنەوەی روانگە، بە شاعیر و نووسەرانی ئەدەبی نوێ و هاوچەرخی عەرەبی کرا و لەوبارەیەوە مامۆستاى یاریده‌ده‌ر تریفه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، ئاماژەی بەوەدا: دەقەکانی شاعیرانی روانگە، گەواهیدەری ئەم راستییەن، کە کەوتوونەتە ژێر هەژموونی نوێبوونەوەی شیعر لە ئەوروپا و لەوێشەوە بەرەو وڵاتانی عەرەبی، ئینجا بەرەو ئەدەبی کوردی، راشیگەیاند: گۆڤاری روانگە و گۆڤاری (الشعر)ی عەرەبی خاڵی هاوبەشیان زۆرە، ئێمە هەوڵمانداوە بیاندۆزینەوە و ساغیان بکەینەوە.
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه.
بۆ زانیاریى زیاتر و خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند دێڕێک له‌باره‌ى پێشکه‌شکارى سیمیناره‌که‌وه، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه
شایانی باسه، له درێژه‌ى ئه‌و چالاکییانه‌ى له ده‌سته‌ى کوردستانى، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30-4-2024، سیمینارێک به‌ناونیشانى (دابه‌شبوون و کاریگه‌ریى کونیله و ده‌ڵاندن له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له کۆگه‌ى نه‌وتى کلسى) بۆ به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاریى زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه
هه‌روه‌ها رۆژی 15-10-2023، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به ناونیشانى (په‌یمانى لۆزان وه‌ک زه‌برێکى ده‌روونى له چیرۆکى کوردی-دا، چیرۆکى (لۆزان)ى شێرزاد حه‌سه‌ن به‌نموونه)، بۆ به‌ڕێز مامۆستاى یاریده‌ده‌ر تریفه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاریى زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه