ئاسانکاریەکان

ئاسانکاریەکان

# ناوی ئاسانکاری بەش تاقیگە وەسف فایل
1 ئامێری تۆمارکردنی جێڵ بەشی مۆلیکیولەر بایۆلۆجی تاقیگەی مۆلیکولەر بایۆلۆجی ٢

ئامێری تۆمارکردنی جێڵ، کە بە سیستەمی وێنەی جێڵ یان وێنەگری جێڵ ناسراوە، ئەو ئامێرەیە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تاقیگەی بایۆلۆجیای گەردیلەیی بەکاردێن بۆ وێنەگرتن و بەڵگەنامەکردنی ترشە ناوکییەکان (DNA وRNA ) هەروەها پڕۆتین کە بە ئەلکترۆفۆڕێزی جێڵ جیاکراونەتەوە لە ناو جێڵی تایبەتی وەک پۆلی ئەکریلامید یان ئاگارۆس.

View
2 پی سی ئاڕ (PCR) بەشی مۆلیکیولەر بایۆلۆجی تاقیگەی مۆلیکولەر بایۆلۆجی ٢

پی سی ئاڕ (PCR) تەکنیکێکی تاقیگەییە کە بەکاردێت بۆ زۆرکردنی بەشێکی دیاریکراو لەسەر ترشە ناوکییەکان (DNA وRNA )، کە ملیۆنان کۆپی لە یەک بەشەوە دروست دەکات. ئامێرێکی سەرەکییە لە بایۆلۆجیای گەردیلەیی و پزیشکی دادوەریدا، کە توێژەران وپسپۆڕان دەتوانن لێکۆڵینەوە وشیکاری بکەن تەنانەت ئەگەر بڕێکی کەمیش لە دی ئێن ئەی بەردەستبیێت

View
3 ئامێری Freez-dryer بەشی مۆلیکیولەر بایۆلۆجی تاقیگەی مۆلیکولەر بایۆلۆجی ١

ئامێری Freez-dryer بە تەواوی تەرخان کراوە بۆ ووشکردنەوەی ماددەی رەق یان شل لە ئەمپیوڵ ، ڤیال ، یان لە دەفرە شوشەکاندا. بۆیە ئەم ئامێرە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهینریت. ئامێری Freez-drying گوونجاوە بۆ ووشکردنەوەی ماددە ڕەقەکان و گیراوە شلەییەکانی وەک ( بەکترییا و ڤایرۆسە چاندراوەکان، سیرەمی بەشکراو Serum fraction، دژەتەن antibodies، سیرەم sera، ڤاکسینەکان وبەرهەمەکانی دەرمانخانە وەکو chloramphenicol, streptomycin, vitamins, ferments ، وە پوختەی بەەرهەمە ڕووەکییەکان plant extracts .

View
4 سیستەمی پێوانەکردنی BD ٦٠٠ بەشی مایکرۆبایۆلۆجی تاقیگەی مایکرۆبایۆلۆجی ٢

سیستەمی هەستەوەری BD 600 Lovibond® سیستەمێکی پێوانەکردنی 6 نمونەییە کە ڕێگە بە پێوانەکردنی وردی نیترات دەدات لەسەر ئامێری هەناسەدان بۆ دیاریکردنی داواکاری ئۆکسجینی بایۆکیمیایی (BOD) لە نمونەی ئاودا. 

تەنها نمونەیەک بخەرە ناو شووشەکەوە و ڕێگریکەری نایتریفیکیشن زیاد بکە و سەری هەستەوەرەکە بخەرە سەر شووشەکە. پێوانەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەگیرێن و بە ماوەیەکی ڕێکوپێک تۆماردەکرین. 

View
5 هۆمۆجینایزەری تاقیگە بەشی مایکرۆبایۆلۆجی تاقیگەی مایکرۆبایۆلۆجی ۱

ئامێرێکە بۆ تێکەڵکردنی نمونەکان بۆقۆناغێکی یەکسان بەکاردێت. ڕێکخستنەکە پێکدێت لە پشکنەرێکی ماتۆڕ کە بە هەڵگرێکەوە بەستراوەتەوە. پشکنەرەکە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە بە خێرایی بسووڕێتەوە، هێزی بڕینی میکانیکی دروست دەکات بۆ تێکدانی پێکهاتەی نمونەکە.

View
6 Euromex iScope بەشی مایکرۆبایۆلۆجی تاقیگەی راهێنان

مایکرۆسکۆپێکی بینایی کوالیتی بەرزە کە بۆ بەکارهێنانی پیشەیی و پەروەردەیی دیزاین کراوە. بەهۆی دیزاینە بەهێزەکەی و بینایی ورد و گشتگیرییەوە لە تاقیگە و دامەزراوە توێژینەوە و قوتابخانەکاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت.

View
7 ئامێری پریپۆڵیشەر بەشی ژینگە و گۆڕانکاری کەش و هەوا بەم زووانە

ئامێری پریپۆڵیشەر بە شێوەیەکی ئاسایی پێکهاتووە لە سەکۆیەکی خولاوە لەگەڵ زنجیرەیەک دیسکی زبر کە بۆ هاڕین و پوختەکردنی ڕووی نموونەی بەرد دیزاین کراوە. 

زۆرجار دوای پرۆسەی بڕینی سەرەتایی بەکاردێت بۆ ئامادەکردنی سلاید و نمونەی بلۆکی بریقەدار بۆ شیکردنەوەی مایکرۆسکۆپی.

View
8 ئامێری پۆلیشەر بەشی ژینگە و گۆڕانکاری کەش و هەوا بەم زووانە

ئامێری پۆلیشەر ئامێرێکی تایبەتە کە بەکاردێت بۆ سافکردن و پوختەکردنی ڕووی ماددەکان لە ڕێگەی داخوران، بە شێوەیەکی ئاسایی دیسکی خولاوە و پێکهاتەی بۆیاخکردن بەکاردەهێنرێت. زۆرجار پاش پرۆسەی سەرەتایی بڕین و هاڕین بەکاردێت بۆ ئامادەکردنی بڕگەی باریک و نمونەی بلۆکی بریقەدار بۆ شیکردنەوەی مایکرۆسکۆپی.

View
9 ئامێری هاڕین بەشی ژینگە و گۆڕانکاری کەش و هەوا بەم زووانە

ئامێری هاڕین ئامێرێکە بەکاردێت بۆ هاڕینی ماددە ڕەقەکان، وەک نمونەی بەرد، بۆ پاودەری ورد. لە جیۆلۆجی و تاقیگەدا بەگشتی بۆ ئامادەکردنی نمونەی بەرد یان کانزاکان بۆ شیکردنەوەی کیمیایی و کانزایی یان پێکهاتەیی بەکاردەهێنرێت. ئەم پرۆسەیە قەبارەی تەنۆلکەی هاوشێوە و ورد مسۆگەر دەکات کە گونجاوە بۆ تەکنیکەکانی شیکاری وەک ئامێرەکانی XRD، XRF، ICP-MS، و Rock-eval6.

View
10 هاومۆجێنەری ده‌ستی بەشی تەلارسازی و پلانسازی XRD

هاومۆجێنەری ده‌ستی بەمەوجی سەرودەنگی ئامێرێکی پێشکەوتووە کە بە فراوانی لە پیشەسازی نەوتدا بەکاردێت بۆ تێکەڵکردن،  و بڵاوکردنەوەی شلەکان بە باشی. بە بەکارهێنانی شەپۆلی سەروە دەنگی، یەکسانی و جێگیری تێکەڵە نەوتییەکان باشتر دەکات

View
11 ئامێری پێوانەی خەستی شلە بەشی تەلارسازی و پلانسازی XRD

ئامێری پێوانەی خەستی شلە گونجاوە بۆ پێوانەی خەستی شلەی جیاواز وەکو، نەوت، بۆیە، مەرەکەب، پلاستیک،گیراوەی خۆڵ وئاو،پاککەرەوە،شیری خەست، کرێم، جوانکاری، دەرمان، خۆراک.

View
12 مایکرۆسکۆپی ئەلیکترۆنی سکانکەر (SEM) بەشی تەلارسازی و پلانسازی Scanning Electron Microscope Laboratory

مایکرۆسکۆپی ئەلیکترۆنی سکانکەر (SEM) ئامێرێکی زانستییە کە گورزەیەکی کۆکراوەی ئەلیکترۆنەکان بەکاردەهێنێت بۆ سکانکردنی ڕووی ناوەندەکە، وێنەیەکی ووردی بەرز لە ڕووکەشی نمونەکە دەدات. ئەم ئامێرە وێنەی ورد و گەورەکراوی پەیوەندیدار بە ڕووکاری نمونەکان دابین دەکات، کە بۆ کاربەردی زانستی و پیشەسازی جیاواز گرنگی زۆری هەیە.

View