دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی
لە ساڵی 2005ەوە کار بۆ پێشخستنی زانست و توێژینەوەی زانستی و بیرکردنەوەی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان دەکەین.
KISSR دامەزراوەیەکی گشتییە دەکەوێتە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان - عێراق. یەکێکە لە دامەزراوە زانستی و ڕۆشنبیرییە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها عێراق کە تایبەتە بە توێژینەوەی زانستی و توێژینەوەی ستراتیجی.
- دروستکردنی هاوبەشی بەهێز
- ئاڵوگۆڕ و پەرەپێدانی پیشەیی
- هەوڵەکانی توێژینەوەی هاوبەش
- دەستەبەرکردنی بودجەی نێودەوڵەتی
تێڕوانین
بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی فێرکاری گشتگیر و هۆشیاری کولتووری و بەنێودەوڵەتیکردن دروست بکرێت؛ پێویستە توێژەران و مامۆستایانی خوێندنی باڵا بەردەوام بن لە بەهێزکردنی خۆیان بۆ ئەوەی ببنە لێهاتوو لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و وانەوتنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش بەشی پەیوەندییەکانی دەستەی کوردستانی ئاسانکاری دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی لە بواری پەروەردەی گشتگیردا، هەروەها بەرەوپێشبردن و بەشداری کاریگەرانەی توێژەران لە پرسە گرنگ و ستراتیژییەکان و پڕۆژە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا.
ئەرکی سەرەکی و خزمەتگوزارییە ئەکادیمییەکان
کارکردن بۆ بەرزکردنەوە و فراوانکردنی پێگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لەڕێگەی هەماهەنگی کاریگەر لەگەڵ دامەزراوە بەناوبانگەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان/عێراق و سەرتاسەری جیهان. ئامانجمان ڕەخساندنی دەرفەتی بەنرخە بۆ ستافەکەمان لە دەستەی کوردستانی بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی، لە ڕێگەی ئاسانکاری بۆ بەشداری چالاکانە لە کۆمەڵێک پڕۆژەی توێژینەوەی زانستی و بنەڕەتی لە بوارە جیاوازەکاندا.
- بەڕێوەبردنی هەماهەنگی و پێشخستنی بەرنامە و ڕێککەوتنەکان لەگەڵ زانکۆ هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
- ستافی دەستەی کوردستانی لە دەرفەتە نێودەوڵەتییەکان ئاگادار دەکاتەوە.
- سەردانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ڕێکدەخات و بەشداری دەکات.
- هەروەها پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، باڵیۆزخانەکان و زانکۆ هاوبەشەکان هەماهەنگ دەکات
ستراتیژی و ئامانجەکان
ئامانجەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بریتین لە هەوڵدان بۆ بنەماکانی پەرەپێدانی توێژینەوەی کەسی و پیشەیی لە نێوان مامۆستایان و توێژەران لە دەستەی کوردستانی لە ڕێگەی بیرکردنەوەی جیهانییەوە، و بەشداریکردنی ئەرێنی لە توێژینەوەدا بۆ خزمەتکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی کۆمەڵگا؛ نموونە لەوانە:
- بنیاتنانی هاوبەشی بەهێز: بە شێوەیەکی چالاکانە کار لەگەڵ دامەزراوە بەناوبانگەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان/عێراق و جیهان دەکات بۆ دامەزراندنی هاوبەشی بەهێز و قازانجی هاوبەش (دەستەی کوردستانی و هاوبەش)، ئەم هاوکاریانە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرنامەکانی ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی، و توێژینەوەی دەستپێشخەری هاوبەش.
- ئاڵوگۆڕ و پەرەپێدانی پیشەیی: ئەندامانی دەستەی کوردستانی هاندەدات بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەکانی ئاڵوگۆڕکردن، و دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێنێت بۆ وانەوتنەوە و ئەنجامدانی توێژینەوە و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی دامەزراوە هاوبەشەکان. ئەم جۆرە ئەزموونانە شارەزایی ئەکادیمییان زیاد دەکەن و بەشدارن لە ناوبانگی نێودەوڵەتیی کوردستان.
- هەوڵەکانی توێژینەوەی هاوبەش: لە ڕێگەی هاوبەشی ستراتیژییەوە، ئێمە چالاکانە بەدوای دەرفەتەکاندا دەگەڕێین بۆ هاوکاریکردن لە پڕۆژەکانی توێژینەوە کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە.
- دەستەبەرکردنی بودجەی نێودەوڵەتی: چالاکانە لە دەرفەتەکان بۆ دابینکردنی بودجەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی زانستی دەکۆڵێتەوە، بەو پێیەی ئەم یارمەتییانە ئاسانکاری دەکەن بۆ جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی پڕۆژە ستراتیژییەکان.