لینکی خێرا

بانگەواز بۆ پێشنیاری پڕۆژەی توێژینەوە

هەموو ساڵێکی خوێندن دامەزراوەی کوردستان بۆ توێژینەوەی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی (KISSR) داوای پێشنیاری توێژینەوە دەکات بۆ هاوکاریکردنی پارە بۆ پڕۆژە توێژینەوەکانتان. ئەو توێژەرانەی (هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا، ماستەر، و بەکالۆریۆس) کە ئێستا کار لەسەر پڕۆژەی توێژینەوە دەکەن/ یان پێشنیاریان هەیە کە پێویستیان بە پێشکەشکردنە، مافی پێشکەشکردنیان هەیە بۆ سندوقەکە.

لە ئێستادا بانگەوازی داواکاری داخراوە.

بەوێنە، یەكەم رۆژی فێستیڤاڵی (خۆژێنی، سەربەخۆییە!) بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 22-4-2024، دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەهاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی رۆزە لۆكسمبۆرگ، فێستیڤاڵێكیان بەناونیشانی (خۆژێنی، سەربەخۆییە!) رێكخست و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
ئەمڕۆ لە یەكەم رۆژی فێستیڤاڵەكەدا، كە لە پاركی ئازادی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەم چالاكییانە پێشكەشكران، وۆركشۆپی توێژینەوەی قڕكەرەكان، ناساندنی كتێبـی گرافیكی كشتوكاڵ لە كوردستان و عیراق، پیشانگەی مێژووی زارەكی جووتیار لە گوندەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، پیشانگەی توێژینەوەی ژینگەیی، پیشانگەی تۆوی خۆماڵی جووتیارەكان، پیشانگەی خۆراك و كەلەپوور لە دەستەی كوردستانی، چالاكی ئەكادیمییەكان و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، نمایشی دوو فیلم لە بارەی كشتوكاڵی سروشتی، مێزگرد و شرۆڤە لە بارەی پرسی خۆژێنی.
بڕیاریشە، سبەینێ سێشەممە 23-4-2024، لە گوندی دێرێی خواروو لە ناوچەی شارباژێڕ، لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵەكەدا، ئەم چالاكییانە پێشكەشبكرێن، (نمایشی كورتەفیلمی توێژینەوەی مێژووی زارەكی، مێزگرد و شرۆڤەی جووتیارانی ناوچەكە، تامكردنی خواردنە خۆماڵییەكانی دێرێ، بازاڕی بەرهەمی خۆماڵی جووتیاران لە دێرێ، سەردانی مەیدانی بۆ دوو كێڵگە لە گوندەكە).
کارەکانی دووەم رۆژ لە سەعات 10:30 دەقیقەی سەرلەبەیانییەوە دەستپێدەكات.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی بەرنامەی فێستیڤاڵەكەوە، كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە

شایانی باسە، رۆژی 20-12-2023، لە باخی توێژینەوەی خۆراک و کەلەپوور لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، چالاکییەک بەناونیشانی (سەربەخۆیی تۆو و خۆراک) بەڕێوەچوو
بۆ زانیاریی زیاتر کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە
لە دەستەی كوردستانی چالاکییەک بەناونیشانی (سەربەخۆیی تۆو و خۆراک) بەڕێوەچوو – Kurdistan Institution for Strategic Sudies and Scientific Research (KISSR)

هەروەها، رۆژی 3-5-2023، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، لە رێوڕەسمێکدا، رۆژی کراوەی باخی (بوژاندنەوەی کشتوکاڵی سروشتی)، بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاریی زیاتر کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە
رۆژی کراوەی باخی (بوژاندنەوەی کشتوکاڵی سروشتی)، لە دەستەی كوردستانی بەڕێوەچوو – Kurdistan Institution for Strategic Sudies and Scientific Research (KISSR)

بانگەواز بۆ پێشنیاری پڕۆژەی توێژینەوە

هەموو ساڵێکی خوێندن دامەزراوەی کوردستان بۆ توێژینەوەی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی (KISSR) داوای پێشنیاری توێژینەوە دەکات بۆ هاوکاریکردنی پارە بۆ پڕۆژە توێژینەوەکانتان. ئەو توێژەرانەی (هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا، ماستەر، و بەکالۆریۆس) کە ئێستا کار لەسەر پڕۆژەی توێژینەوە دەکەن/ یان پێشنیاریان هەیە کە پێویستیان بە پێشکەشکردنە، مافی پێشکەشکردنیان هەیە بۆ سندوقەکە.

لە ئێستادا بانگەوازی داواکاری داخراوە.

https://kdm88jos.com/ https://karikatur-online.com/ https://159.89.184.161/ https://citalopramtab.com/ https://209.97.146.65/ https://165.227.211.212/ https://143.198.20.12/ https://askitel.com/
https://kakigacor.com/ https://64.225.53.60/
https://gasnetral.com/ https://157.245.10.192/ https://104.236.64.104/ https://discountdesignerdresses.com/ https://finasteridehr.com/
https://gasandai.com/ https://45.55.131.147/ https://134.209.43.198/ https://161.35.180.4/ https://educationua.org/
https://gasterbit.com/
https://musimgacor.com/ https://167.71.94.103/ https://104.131.185.185/
https://sukutoto.id/ https://138.197.86.64/ https://162.243.184.211/