چارەسەرکردنی پرسە ژینگەییەکانی جیهانی و پشتگیریکردن لە گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕێگەی توێژینەوە، داکۆکیکردن لە سیاسەت و هاوبەشی . لە سەردەمی ئاستەنگە قووڵەکانی ژینگەدا، کارەکانمان لەسەر تێگەیشتن لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، ئاگادارکردنەوە و هاندانی ستراتیژییەکانی گونجاندن و کەمکردنەوەی کاریگەر، پەرەپێدانی ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردنی ژینگەیی و جێگیرکردنی ڕەچاوکردنی ژینگەیی لە سیاسەت و بەرنامە دامەزراوەییەکان بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی خۆڕاگر و یەکسان بۆ هەمووان..
بەشەکەمان لەسەر بنەمای: 1) توێژینەوە و داهێنان: گرنگیدان بە توێژینەوەی نێوان زانستەجیاوازەکان و چارەسەرەکان لەسەر بنەمای سروشتی بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا، تێکچوونی ئیکۆسیستەم، و لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو. 2) سیاسەت و ستراتیژی: گرنگیدان بە پەرەپێدانی سیاسەتی ژینگەیی کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ڕێککەوتنە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان، وەک ڕێککەوتنی پاریس و ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، پێشخستنی بەکارهێنانی بەردەوامی سەرچاوەکان. 3) هاوبەشی و هاوکاری: تیشک خستنە سەر گرنگی کارکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە جۆراوجۆرەکان بۆ جێبەجێکردنی چارەسەری ژینگەیی کاریگەر. 4) بنیاتنانی توانا و بەهێزکردن: پێشکەشکردنی ڕاهێنان بۆ بەرزکردنەوەی توانای تاک و دامەزراوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەشوهەوا. 5) گەشەپێدانی بەردەوام داوای هاوسەنگی لە نێوان تەندروستی ژینگە و خۆشگوزەرانی ئابووری نەوەکانی داهاتوو دەکات
ئەرکی ئێمە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە چارەسەرکردنی ئاستەنگە ژینگەییەکان لە ڕێگەی پڕۆژە و سیاسەت و ڕێکارە جدی یەکانی توێژینەوەی ستراتیژی پشتبەستوو بە بەڵگەوە. ئێمە توێژینەوەی شیکاری و پێشنیاری سیاسەتی وورد و بەڵگەدار پێشکەش دەکەین بۆ چارەسەرکردنی پرسە ئاڵۆزەکانی ژینگە و کەشوهەوا. ئێمە کاردەکەین بۆ پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان، پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام، و ڕێنماییکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەڕێوەبردنی ئاڵۆزییەکانی بەردەم گۆڕانی کەشوهەوا
دیدی ئێمە بۆ هەسارەکەمان ئەوەیە کە تێیدا چالاکییەکانی مرۆڤ و بەرپرسیارێتی ژینگەیی تێیدا کۆببنەوە، کە دەبێتە هۆی کۆمەڵگەیەکی جیهانی خۆڕاگر و خۆشگوزەران و یەکسان. لە ڕێگەی شارەزایی و هاوبەشی و پابەندبوونمان بە کار و چالاکی و کردەوەی بەئاگایانە، هەوڵدەدەین کۆمەڵگاکان، کەرتەکان و حکومەتەکان بەهێز بکەین بۆ بەدەستهێنانی هەسارەیەکی بەردەوامتر و دادپەروەرانەتر بۆ نەوەکانی داهاتوو. بە پێشخستنی زانیاری و پەرەپێدانی هاوکاری، یەکەی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا چارەسەری بەڵگەدار پێشکەش دەکات بۆ ڕێنماییکردن و پراکتیزە بەردەوامەکان و بەشداریکردن لە جیهانێکی باشتردا.
" بانگهێشتتان دەکەین بۆ لێکۆڵینەوە لە کارەکانمان، بەشداریکردن لە توێژینەوەکانمان، وهاوبەشیکردن لەگەڵمان لەم گەشتە گرنگەدا بەرەو جیهانێکی بەردەوام، لەبەرئەوەی قەیرانی ژینگەیی و کەشوهەوا پێویستیان بە کردەوەی بەکۆمەڵ هەیە.