بەشی مایکرۆبایۆلۆجی لە دەستەی کوردستانی دامەزراوە بۆ تێگەشتن لە سروشت و پێکهاتەی زیندەوەرە بچوکەکان کە دەتوانن سود بە مرۆڤایەتی بگەیەنن لەڕووی ژینگە، پیشەسازی خۆراک و لە هەمان کاتدا دەکرێت وەک دوژمنێکی نەبینراو کاریگەری خراپ دروست بکەن و ببنە هۆکاری چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر.بەشەکەمان کار دەکات بۆ تێگەشتن و دیاریکردنی ئەو جۆرە مایکۆربانەی کەدەکرێت لە وولاتەکەماندا هەبێت و خاوەنی تایبەتدمانی جیاوازبن لە پێدانی سوود و زیان بە کۆمەڵگە.
بەشەکەمان خاوەنی چەندین کادری ئەکادیمی ئاستبەرزە لە بوارەکانی شێرپەنجە، تەکنۆلۆجیای زیندەیی، زانستی بەرگری، زانستی بەکتریاناسیی، زانستی خۆراک، ژینگە، بۆماوەزانیی. توێژەرەکانمان خاوەنی چەندین توێژینەوەی ئاستبەرزن لە بوارەکانی نەخۆشییە درمەکان، نەخۆشییە بۆماوەییەکان ژینگە کۆنترۆڵی جۆری خۆراک و تەندروستی گشتی.
بەشی مایکرۆبایۆلۆجی هەوڵدەدات ببێتە ناوەندێکی زانستی بڕواپێکراو کە هەوڵدەدات بۆ فەراهەمکردنی هۆکارەکانی بەرەوپێشچوونی زانستی مایکرۆبایۆلۆجی لە ڕووی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی ئاستبەرزبۆ زیاتر تێگەشتن لە میکرۆبەکان بەمەبستی باشترکردنی تەندروستی تاک و کۆمەڵگە.