روپێوی زانستی ساڵانەی پێویستییەکانی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان

روپێوی زانستی ساڵانەی پێویستییەکانی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان

1 /  ناوی بابەتی پێشنیارکراو بۆ پرۆژە :    

 

روپێوی زانستی ساڵانەی پێویستییەکانی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان

2  /  بەشداربووانی پرۆژە:     

  • تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژە

     پ.ی.د.فریدون نجم رشید

    م.ی.دابان عبداللە سلام 

    م.ی.احمد فائق احمد 

     

  • تیمی تەکنیکی پرۆژە 

    م.ی.رۆشنا اکرم علی

    ئاکۆ حمەعلی ساڵح

    شنۆ محمد رشید

    چاوان جمال نوری

    زانا کمال الدین محمد 

     

  • تیمی ئەکادیمی پرۆژە

    د.چرۆ کامل ساڵح

    د.نەورۆز عثمان حسین

    پ.ی.خۆشی عثمان عبداللطیف

    م.تارا ساڵح علی 

    م.ی.شاگوڵ محمود شفیق 

 

3 /   پێشەکی:       

 پرۆژەی روپێوی زانستی ساڵانەی پێویستیەکانی بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان  لەسەر بریاری ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی راسپێردراوە بۆ ئەنجامدانی کاری مەیدانی و هەڵسەنگاندنی پێداویستی کاری بازار لە سێکتەرە جیاوازەکانی کەرتی تایبەت لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان. پاڵپشت بە کۆنووسی ژمارە (٤)ی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و فەرمانی دەستەیی ژمارە (٥٩٨) لە رێکەوتی ١٩/٨/٢٠٢٤ لیژنەیەکی تایبەت لەو بەڕێزانەی کە لە خاڵی یەکەمی ئەم پرۆپۆزەڵەدا نووسراوە پێکهێنراوە بە مەبەستی سەرپەرشتی کردن و  ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ بەڕێوەچوون و دیاری کردنی هەنگاوەکانی پرۆسەی رووپێوی . 

ئەم پرۆژەیە تەرخانکراوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بەجۆرێک پلان دانراوە کە بۆ ماوەی (١٢) دوازدە مانگ ئەنجام بدرێت لە پارێزگاکانی سلێمانی ، هەولێر ، دهۆک و هەڵەبجە ، لە ١/٩/٢٠٢٤ ەوە دەست پێ بکات و لە ٣١/٨/٢٠٢٥ کۆتایی پێ دێت. کۆی پرۆسەی رووپێوی پیداویستی بازاڕی کار بریتیە لە سێ قۆناغی یەک لە دوای یەک و تەواوکەر کە بە کۆکردنەوەی زانیاری و داتا دەست پی دەکات و پاشان هەڵسەنگادان و شیکاری بۆ داتاکان دەکریت و لە قۆناغی کۆتایی راپۆرتی پێویست ئامادە دەکرێت و لە رێگەی سەرۆکایەتی دەستەوە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی دەکریت. 

4 /  ئامانجەکان: 

 ئامانج لە هەڵسەنگاندنی پێداویستی بازاڕی کار بۆ دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بریتیە لە کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا و زانیارییەکان کە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی توانای کار و چاکسازی لە پرۆگرامەکانی خوێندن بە مەبەستی زیادکردنی دەرفەتی دەرچووان لە هێزی کار. ئەم ئامانجە  لە رێگەی کۆکردنەوەی زانیاری و داتای پێویست لە سێکتەرە جیاوازەکانی کارکردنی کەرتی تایبەت لەو کۆمپانیایانەی کە پلە یەکن لە پۆلینکردنی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بە دەست دێت   بە مەبەستی  ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە هاوکاردەبێت لە داڕژتنەوە و رێکخستنەوەی بابەتەکانی خوێندن و رێکخستنەوەی بەشە جیاوازەکانی زانکۆ و پەیمانگان بۆ گونجاندنیان لەگەڵ داواکاری ساڵانەی بازاڕی کار و ئامادەکردنی کادری نێوخۆیی بارگاری کراو بە بڕوانامە و خاوەن کارامە و لێهاتوویی پێویست کە مایەی سەرنج راکێشانی کۆمپانیاکان بێت. 

5 / دابینکەری دارایی:   

  • وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی
  • دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی              

6 /   بوودجەی پرۆژە : 

 

7 /  هاوبەشی پرۆژە:  

نیە

8 /  سوودمەندانی پرۆژە : 

  • کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان
  • زانکۆ و پەیمانگاکان و دامەزراوەکانی تری خوێندنی باڵا لە  هەرێمی کوردستان 
  • دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان و ناوەندەکانی تری خوێندن

9 / رۆژی دەستپێکردنی بەپێی پلان:

١/٩/٢٠٢٤

10 / رۆژی کۆتاییهاتنی بە پێی پلان  : 

٣١/٨/٢٠٢٥

11 / ماوەی پرۆژە :

١٢ مانگ

 

12 / سەرچاوەی پێویست : 

راپۆرتی کۆتایی رێکخراوی IREX  بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

13 /  پێداویستییەکان : 

  • وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە مەبەستی وەرگرتنی داتا و زانیاری لە کۆمپانیا نێوخۆیی و بیانیەکانی کارا لە کوردستان.
  • دابینکردنی پێداویستی دارایی و لۆجیستی لەسەر بوودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی گواستنەوە ، گەیاندن ، مانەوە ، سیمینار ، وۆرکشۆپ و خولی راهێنان .
  • بەشداری پێکردنی ستاف و کارمەندانی زانکۆ و پەیمانگا و دامەزراوەکانی تری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە تایبەتی ئەو ناوچانەی کە شوێنیان لە دەستەی کوردستانییەوە دوورن(زیاتر لە ٢٠٠ کم).
  • بەشداری پێکردنی کارمەندانی فەرمانگە حکومیەکان لە هەرێمی کوردستان و هاوبەشی پێکردنی رێکخراوە مرۆییەکان و چالاکییە مەدەنیەکان بە گوێرەی پێویستی پرۆژەکە بە مەرجی پاراستنی داتا و زانییەریەکان و هاوبەشی پێ نەکردنی داتاکن بەبێ رەزامەندی دەستەی کوردستانی.  

 

 

14 / هەنگاوە سەرەتاییەکان:

  • بۆ دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە، دەستەی کوردستانی خولێکی راهێنانی یەک رۆژی بۆ ستافی بەشداربووی ئەم پرۆژەیە  ئەنجام دەدات . بەشداربووان بریتی دەبن لە ستافی زانستی و ئەکادیمی گرووپە جیاوازەکانی دەستەی کوردستانی لە قۆناغی یەکەمدا و دەکریت ژمارە ی بەشداربووان زیاد و فراوان بکرێت بە گوێرەی پێویست و سروشتی ئەرکەکان . ڕاهێنانەکان تایبەت دەبێت بە  چۆنیەتی پەیوەندی کردن بە فەرمانگە حکومییەکان و  بەدواداچوون بۆ نووسراو و وەڵامی دامەزراوە حکومییەکان ، چۆنیەتی وەرگرتنی داتا و زانیاری لە کۆمپانیاکان و  هەڵسوکەوت و دیسپلینی کارکردن لە پرۆژەکە . 
  • دروست کردنی گروپ و تیمی جیاواز بە پشت بەستن بە پسپۆڕی ، بڕوانامە ، ناونیشانی کارکردن ، شارەزاییی و دەرفەت بە چەند قۆناغێک بە جۆرێک گروپی ئامادەکردن و بەدواداچوونی نووسراوەکان ، گروپی وەرگرتن و کۆکردنەوەی زانیارییەکان ، گروپی هەڵسەنگاندن و شیکاری داتاکان و ئامادەکردنی راپۆرتەکان بەلایەنی کەمەوە پێکهێنەری پرۆژەکە دەبن.

 

 

15 / ئاستەنگیەکان: 

  • چ جۆرە کۆمپانیا و دامەزراوەیەک داتا و زانیاری لێ وەردەگیرێت ؟ 

دەکرێت بە پێی پلە بەندی و پۆلێنی گەورەیی کۆمپانیاکان لە سەرەتادا تەنها کۆمپانیاکانی پلە یەک و دوو  وەربگیرێت.

  • باشترین کەس(کارمەند) کێ یە کە پێویستە ئێمە پەیوەندی پێوەبکەین؟

بە گوێرەی پێکهاتەی کۆمپانیاکە ، سەرچاوە مرۆییەکان باشترین خاڵی پەیوەندییە بۆ وەرگرتنی زانیاری. 

  • وەزارەتی خوێندنی باڵا هاوکاردەبێت لە پرۆسەی کۆکردنەوەی زانیاری لە کۆمپانیاکانی شاری هەولێر و دهۆک؟

بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لە کۆمپانیاکانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ، دەکرێت دەستەی کوردستانی ئۆفیسی هەبێت لە زانکۆکانی شارە گەورەکانی هەرێمی کوردستان. دەستەی کوردستانی بە هەما ئاهەنگی لەگەڵ زانکۆکان ژوورێک بۆ ئۆفیسی دەستە لە هەر زانکۆیەک تەرخان بکرێت. 

  • شێوازی کۆکردەوەی زانیارییەکان بە ئەلکترۆنی دەبێت یاخود بە شێوازی ئاسایی؟

سەرجەم داتا و زانیارییەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی کۆ دەکرێتەوە و دۆکیومێنت دەکرێت.

  • بوودجەی پرۆژەکە چۆن دابین دەکرێت؟

پاڵپشتی دارایی و داهاتی دەستە سنوردارە و بەشی ئەم پرۆژەیە ناکات ، پیویستامن بە هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبیت لەگەڵ پاڵپشتی زانکۆکان. 

 

16 / هاوپێچ: 

  • فۆرمێ پلانی کارکردن
  • فۆرمی کۆکردنەوەی داتا
  • فۆڕمی دەرخستەی بوودجە