پرۆژەی داتابەیس و پانێڵی ئەلیکترۆنی ئابووری
2 / ناوی پێشکەشکەرانی بابەتەکە:
١-د.هیوا حمەامین محمد
٢-م.ی. هاوکار سعید عزت
٣-م.ی.رەوەند هۆسیار عبدللە
٣-سالار محمود احمد
٤-هێمن رحیم علی
3 / پێشەکی:
پرۆژەی دروست کردنی داتابەیس و پانێڵێکی ئەلیکترۆنی تایبەت بە کێشە و قەیرانە ئابوریەکانی کوردستان و جیهان تایبەتە بە وەرگرتنی لێدوان و تۆمارکردنی سەرنج و خوێندنەوەی هەر بابەتێکی ئابووری لە کەسانی پسپۆڕی ئابوری کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران لە زانکۆ حکومیەکان و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق. شێوازی کۆکردنەوەی داتاکان لە رێگەی تۆمارکردنی ڤیدیۆیی یاخود تۆماری دەنگی دەبێت لە لایەن تیمێکی تەکنیکی تایبەت بە پرۆژەکە لە دەستەی کوردستانی کە بە گوێرەی خشتەیەکی دیاری کراو ئەندامانی تیمەکە سەردانی زانکۆکانی کوردستان دەکەن و زانیارییەکان تۆمار دەکەن و پاشان زانیارییەکان هەڵدەگیرێت و پارێزراودەبێت. ئەم داتابەیسە دەکرێت بکریت بە سەرچاوەیەک بۆ خوێندکارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا وەک ناونیشان یاخود بەشێک لە پرۆژەی تێزی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکان یاخود ناوەندەکانی سیاسی و بڕیار سوودی لێ وەردەگرن بۆ دیاریکردنی تێروانین و پلانی ستراتیجی درێژخایان کە هاوکاردەبێت بۆ داڕشتنی نەخشە و دیدگای بازرگانی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.
4 / ئامانجەکان:
داتای کۆکراوەی قەیرانە ئابوورییەکان ، زانیاری و تێڕوانینەکان سەبارەت بە دۆخ و ئاراستەی ئێستا و داهاتووی ئابووری، وەک گەشەکردن، هەڵاوسان، دامەزراندن، داهات، بازرگانی و بەکاربردن کە لە زاری پسپۆرانی ئابوری و خەڵکی ئەکادیمی کۆدەکریتەوە وەک داتای خاو بۆ پرۆژە و توێژینەوە بەکاردێت لە ئاست و بۆ مەبەستی جیاوازی ئابوری و بازرگانی.
5 / دابینکەری دارایی:
دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی
6 / بوودجەی پرۆژە :
بوودجەیەکی دیاری کراوی نیە و تاکو ئێستا پێداویستیەکان لەسەر خەرجی مانگانەی دەستە دەبێت
7 / هاوبەشی پرۆژە:
لە ئێستادا هاوبەشی پرۆژەکە نیە بەڵام دەکریت لە داهاتوودا کار لەسەر پەیداکردنی هاوبەش بکرێت
8 / سوودمەندانی پرۆژە :
9 / رۆژی دەستپێکردنی بەپێی پلان:
١/٩/٢٠٢٤
10 / رۆژی کۆتاییهاتنی بە پێی پلان :
٣١/٨/٢٠٢٥
11 / ماوەی پرۆژە :
١٢ مانگ
12 / سەرچاوەی پێویست :
بەردەست نیە
13 / پێداویستییەکان :
14 / هەنگاوە سەرەتاییەکان:
15 / ئاستەنگیەکان:
لە ئێستادا و زۆربەی کات بەردەست نەبوونی ستافی ئەکادیمی زانکۆکان بۆ مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن و تۆمارکردنی ڤیدۆیی یەکێکە لە ئاستەنگیەکانی ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە بە جۆرێک دواخستنی کاتی چاوپێکەوتنەکان و وەڵام نەدانەوەی پەیوەندی تەلەفۆنی و ئیمەیل هۆکارن بۆ دواکەوتن لە کۆکردنەوەی داتا و زانیاری.