گەڕان و پشکنین بۆ دیاریکردنی خاوی کانزاکان لە هەرێمی کوردستان
1 / ناوی بابەتی پێشنیارکراو بۆ پرۆژە :
گەڕان و پشکنین بۆ دیاریکردنی خاوی کانزاکان لە هەرێمی کوردستان
2 / بەشداربووانی پرۆژە:
پ.ی.د.فریدون نجم رشید
د.هیوا حمەامین محمد
د.رِێژنە محمدكوخە محمد
چالاک أحمد کریم
بەختیار علی همزە
3 / پێشەکی:
هەرێمی کوردستان لە پاڵ سامانی سروشتی نەوت و گاز خاکەکەی دەوڵەمەندە بە بوونی جۆرەها بەرد و کانزای بە بایەخ و گرانبەها کە دەکرێت وەک سەرچاوەی ماددەی خاوی ناوخۆیی لە پیشەسازی خۆماڵیدا بەکاربهێندرێت یاخود رەوانەی دەرەوەی ووڵات بکرێت و لە بازاڕەکانی جیهاندا ساغ بکرێتەوە کە دەبیتە سەرچاوەیەکی گرنگی داهات بۆ حکومەتی خۆجێی و هەرێمی کوردستان، دابین کردنی دەستی کاری ناوخۆی و زیادکردنی ئاستی بژێوی خەڵک و بووژاندنەوەی جۆری سەرجەم ئەو ناوچانەی کە کانزا و خاوەکانی تێدا بەرهەم دەهێندرێت.
بەهۆی سروشتی چینە بەردەکان و گۆرانکارییە جیۆلۆجیەکان پێشبینی دەکرێت کە خاوی کانزاکان بکەونە ئەو ناوچانەوە کە دەکەوێتە پشتێنەی (Imbricated zones , Zagros suture ) لە باکور و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەهۆکاری بوونی ترازان و تێکشکانی چینە بەردەکان و بوونی چالاکی ئاگرین لە نزیک ئەم پشتێنانە کە ژینگەیەکی لەبار بۆ نیشتن و بە کریستال بوونی خاوی کانزاکان دەڕەخسێنن بە ڕێژەی جیاواز لە ناوچە شاخاویەکان و دۆڵ و چەم و قەد پاڵەکان. لە نمونەی ئەو کانزایانەی کە چاوەڕوان دەکرێت لە کوردستان بوونی هەبیت و بە قەبارەی جیاواز نیشتبێتن بریتین لە قوڕقۆشم ، زینک ، ئاسن ، کرۆم ، مس ، نیکل ، مەنگەنیز و کۆمەڵێک خاوی تری هاوەڵ.
لەم پڕۆژە ستراتیجیەدا کار دەکەین بۆ دیاری کردنی جۆری کانزاکان و شوێنی دابەشبوونیان و کۆکردنەوەی داتا و زانیاری پێویست لەسەریان، کە دەکریت بۆ ماوەی (٣٦) مانگ لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی ، هەڵەبجە ، هەولێر و دهۆک بە قۆناغی جیاواز و بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆکان و دامەزراوەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پشت بەستن بە کادر و شارەزای نێوخۆیی ئەنجام بدرێت . کۆی پرۆسەکە بریتیە لە رووپێوی جیۆلۆجی و گەڕانی زانستی و دەرچوونی مەیدانی بۆ ئەو ناوچانەی کە دەست نیشان دەکرێت بۆ ئەنجامدانی پشکنین ، پاشان شوێنی کانزاکان لەسەر نەخشەیەکی تایبەت دیاری دەکرێت و کۆی زانیاری کۆکراوە لە داتابەیسێک کۆ دەکرێتەوە.
4 / ئامانجەکان:
دیاری کردنی سەرچاوە سروشتیەکانی : دۆزینەوەی شوێنی خاو و کانزا سروشتیەکان بە ڕێگای زانستی و کرداری لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
دروست کردنی داتابەیسێکی گشتگیری تایبەت بە جۆری کانزاکان لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.
هەڵسەنگاندنی بایەخی ئابووری : هەڵسەنگاندنی نرخی ئابووری کانزاکان لە هەرێمی کوردستان بە پشت بەستن بە خەمڵاندنی شوێنی کانزاکان ، کاری دەرهێنان و گواستنەوە و ساغ کردنەوەی کانزاکان لە بازاڕەکان.
داڕشتنی پلانێکی تۆکمە بۆ لێکدانەوەی داتا و زانیاریە بەدەست هاتووەکان.
دروست کردنی نەخشەی تایبەت بە دابەشبوونی کانزاکان لە هەڕیمی کوردستان بۆ ئەوەی ببێت بە بناغەیەک بۆ فراوانکردنی پڕۆسەی گەڕان و دەرهێنانی کانزاکان.
دابین کردنی ژێرخانێکی زانستی پوخت بۆ حکومەت و وەبەرهێنەرانی بواری کانزا و ماددە سروشتیەکان بۆ داهاتوو.
5 / دابینکەری دارایی:
دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی ، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ، کۆمەڵەی جیۆلۆجی کوردستان ، یاخود هەر دامەزراوەیەکی تر.
6 / بوودجەی پرۆژە :
٣٣،٠٠٠،٠٠٠ سی و سێ ملیۆن دینار
7 / هاوبەشی پرۆژە:
زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان.
کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت.
8 / سوودمەندانی پرۆژە :
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان
زانکۆ و پەیمانگاکان و دامەزراوەکانی تری خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان
9 / رۆژی دەستپێکردنی بەپێی پلان:
١/١٢/٢٠٢٥
10 / رۆژی کۆتاییهاتنی بە پێی پلان :
١/١٢/٢٠٢٨
11 / ماوەی پرۆژە :
٣٦ مانگ
12 / سەرچاوەی پێویست :
نەخشە جیۆلۆجییەکان و داتاکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان.
سیستەمی GIS و نەخشەسازی دیجیتاڵی.
توێژینەوەکان کە لە لایەن زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە ئەنجام دراون.
تاقیگەکانی دەستە و زانکۆکان.
13 / پێداویستییەکان :
وەرگرتنی رەزامەندی فەرمی لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی گەڕان و پشکنینی مەیدانی لە ناوچە جیاوازەکان.
دابینکردنی پێداویستی لۆجیستی بۆ کاری کێڵگەیی ( GPS , hammer , lense , plastic bag and etc).
دابینکردنی هاتووچۆ و جێگەی مانەوە بۆ ئەندامانی تیم.
14 / هەنگاوە سەرەتاییەکان:
کۆکردنەوەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی پێشوو کە لەسەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون.
دیاری کردنی ناوچە و زۆنەکانی دابەشبوونی خاوەکان بە پشت بەستن بە زانیاریەکانی پێشوو کە بەردەستن.
رێکخستنی پلانی گەڕان و کاری مەیدانی و کنە و پشکنین بۆ ئەو شوێنانەی کە دیاری دەکرێن بۆ تۆمارکردن.
وەرگرتنی نمونەکان و شیکارکردنیان بە رێگای تاقیگەی جیاواز.
کۆکردنەوەی زانیارییەکان و تۆمارکردنی داتای وەرگیراو لە داتابەیسێکی تایبەت بە پرۆژەکە.
دروست کردنی نەخشەی دابەشبوونی کانزاکان و ئامدەکردنی راپۆرتی کۆتایی.
15 / ئاستەنگیەکان:
گەیشتن بە ناوچەیە دوور و شاخاویەکان بەهۆی کێشەی ڕێگا و هاتووچۆ و کەمی پەیوەندی.
وەرگرتنی رەزامەندی ئاسایش و پاسەوانی سنوور بۆ هەندێک ناوچەی گەڕان و پشکنین.
بوونی مین و تەقەمەنی لە هەندێک شوێنی سنووری و دێهاتە دوورە دەستەکان.
رەزامەندی گوند نشینان و خەڵکی ناوچەکە بۆ مەبەستی کارکردن.
شیکارکردنی هەندێک لە نمونەکان لە دەرەوەی ووڵات.
16 / هاوپێچ:
فۆرمێ پلانی کارکردن
فۆرمی کۆکردنەوەی داتا
فۆڕمی دەرخستەی بوودجە