پێشانگای بەرد، بەبەردبوو و کانزاکانی دەستەی کوردستانی
دەستەی کوردستانی بەم دەستپێشخەرییە یەکەم مۆزەخانەی تایبەت بە بەرد لە شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت. پێشانگاکە وەک ناوەندێکی زانستی، فەرهەنگی و پەروەردەیی دیزاین کراوە بۆ خستنەڕووی سامانە دەوڵەمەندە سروشتی و جوگرافییەکانی ناوچەکە. کوردستان بەهۆی پێکهاتە زەویناسییە بێهاوتاکانییەوە، خاوەنی نموونەی سروشتی زۆر جۆراوجۆرە کە بایەخێکی سەرەکی بە توێژینەوەکانی بواری زەویناسی و فیزیا ی زەوی دەبەخشن. بە پشتگیریی ژمارەیەک نموونەی توێژینەوەیی دەستەی کوردستانی، گەلەرییەکە جۆرەها نموونەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت. لەم پێشانگایەدا بەهۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ڕاستی ڕوواوی (VR)پەیوەندی نێوان توێژینەوەی زانستی وبەشداریکردنی کۆمەڵگا بەهێزتر دەبێت، کە ئەزموونێکی کارلێکەری ناوازە بۆ گەشتکردن بە ناو مێژووی جیۆلۆجیدا پێشکەش بە خوێندکاران، زانایان و شاندە گەشتیارییەکان دەکات.