توێژه‌رێکى ده‌سته‌ى کوردستانى توێژینه‌وه‌یه‌کی له‌باره‌ی بەکارهێنانی نانۆپارتیکڵ بۆهەڵمژینی شه‌پۆلە کارۆموگناتیسییەکان، بڵاوکرده‌وه
د.ڕێژنه محه‌مه‌د کوخه محه‌مه‌د مامۆستا وتوێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به هاوبه‌شیى له‌گه‌ڵ توێژه‌رێکى ناوخۆیى له زانکۆى سلێمانى، توێژینه‌وه‌یه‌کى زانستى به‌ناونیشانی: تواناى به‌رزى هه‌ڵمژینى شه‌پۆلى کارۆموگناتیسى تێکه‌ڵه‌ى نانۆیى دروستکراو له نانۆپارتیکڵى سه‌وزى Fe3O4/ گرافین- سیلیکۆن.
High-performance electromagnetic wave absorption of green-synthesized Fe3O4/graphene–silicone nanocomposites له گۆڤارى ئاستبه‌رزى سەر بە ده‌زگاى سپرینگه‌ر به ناوى Journal of Materials Science: Materials in Electronics که یه‌کێکه له گۆڤاره ئاستبه‌رزه‌کان و خاوه‌نى فاکته‌رى کاریگه‌رى Impact Factor: 2.8 بڵاوکرده‌وه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، به‌شێوه‌یه‌کى زۆر سه‌رکه‌وتوو نانۆمه‌تریاڵى- Fe3O4 به رێگاى سه‌وز (Green Synthesis) دروستکراوه به به‌کارهێنانى ئاوى میوه‌ى ترێى ره‌ش. لێکۆڵینه‌وه‌ش کراوه له‌سه‌ر پێکهاته و قه‌باره و شێوه‌ى نانۆپارتیکڵه به‌ده‌ستهاتووه‌کان به به‌کارهێنانى ته‌کنیکى پێشکه‌وتووى جیاواز. هه‌روه‌ها به‌کارهێنانى نانۆپارتیکڵه به‌ده‌ستهاتووه‌کان له ناو سیلیکۆن که ماده‌یه‌کى شه‌فافه و لاستیکییە و به‌کار‌هاتووه له بوارى هه‌ڵمژینى شه‌پۆلى کارۆموگناتیسییەکان، ئه‌م مادده دروستکراوه تواناى هه‌ڵمژینى شه‌پۆلى کارۆموگناتیسى هه‌یه و رێگه ده‌گرێت له‌وه‌ى ئه‌و تیشکانه زیان به که‌سى به‌کارهێنه‌ر بگه‌یه‌نێت له نه‌خۆشخانه و ئه‌و شوێنه تایبه‌تانه‌ى که ئه‌و تیشکانه‌ى تێدایه.
نوێگه‌ریی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، ئه‌م مادده‌یه به رێگایه‌کى ژینگه‌دۆستانه و تێچوویه‌کى که‌م دروستکراوه، ئه‌م رێگایه سه‌لامه‌تتره و مادده‌ى زیانبه‌خش به‌رهه‌م ناهێنێت و ماده‌ى زیانبه‌خش وه‌ک مادده کیمیاییه ژه‌هراوییه‌کانى تێدا به‌کارنایه‌ت که له‌م بواره‌دا به‌کارده‌هێنرێن بۆ دروستکردنى هه‌مان جۆر له نانۆمه‌تریاڵ.
بۆ زانیاریى زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه
https://link.springer.com/article/10.1007/s10854-026-17074-6#citeas