له ده‌سته‌ى کوردستانى، وۆرک‌شۆپێک له‌باره‌ى شوێنى کارى هاوچه‌رخ و پشتبه‌ستن به زیره‌کیى ده‌ستکرد، به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی چوارشه‌ممه 16-9-2026، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، وۆرک‌شۆپێک به‌ناونیشانى (شاره‌زایى له به‌کارهێنانى Claude AI بۆ شوێنى کارى هاوچه‌رخ که پشت به زیره‌کیى ده‌ستکرد ده‌به‌ستێت) بۆ به‌ڕێز پرۆفیسۆر د.نه‌هله محه‌مه‌د سه‌عید مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى، به‌ڕێوه‌چوو.
له به‌شی یه‌که‌می وۆرکشۆپه‌که‌دا، پرۆفیسۆر د.نه‌هله محه‌مه‌د سه‌عید، به وردى تیشکى خسته‌سه‌ر شێوازی به‌کارهێنانى Claude AI بۆ شوێنى کارى هاوچه‌رخ و پشتبه‌ستن به زیره‌کیى ده‌ستکرد، له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌تایی خرانه‌ڕوو، له‌وانه: ناساندنى زیره‌کیى ده‌ستکرد و کایه‌کانى به‌کارهێنانی، توانا و تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌کانى Claude وه‌ڵامدانه‌وه، شیکردنه‌وه‌ى ده‌ق و وێنه، گه‌ڕانى ئینته‌رنێت و دروستکردنى فایل، راهێنانى کرداریى سه‌ره‌تایى ئه‌زموونکردنى رووکار و ژینگه‌ى کارکردنى Claude، بنه‌ماکانى داڕشتنى فه‌رمان، ته‌کنیکه‌کانى نووسینى داواکارى بۆ وه‌رگرتنى باشترین و وردترین وه‌ڵام، کارپێکردنى Claude له ئه‌رکه رۆژانه‌کاندا نووسین، کورتکردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌کان و شیکردنه‌وه‌ى داتا، دروستکردن و به‌رهه‌مهێنانی فایله‌کان، ته‌کنیکه پێشکه‌وتووه‌کانى فه‌رماندان، دیاریکردن و دابه‌شکردنى ئه‌رکه ئاڵۆزه‌کان، ئیتیک و پاراستنی سنووردارێتییه‌کانى زیره‌کیى ده‌ستکرد، ره‌وشتى به‌کارهێنان و پاراستنى نهێنیى زانیارییه‌کان.
له به‌شێکى دیکه‌ى وۆرکشۆپه‌که‌دا، تیکشخرایه‌سه‌ر سووده‌کانى ناوه‌ڕۆکی وورکشۆپه‌که له ئاستی تاکه‌که‌س، دامه‌زراوه و کۆمپانیاکان، که بریتین له: په‌ره‌پێدانى کارایى له کاردا، فێربوونى چۆنێتیى به‌کارهێنانى Claude AI بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى کاتى ته‌رخانکراو بۆ ئه‌رکه دووباره‌بووه‌کان (نووسین، کورتکردنه‌وه، و دروستکردنى فایل)، به‌ده‌ستهێنانى شاره‌زایى زیره‌کیى ده‌ستکرد، متمانه له به‌کارهێنانى ته‌کنه‌لۆژیادا، ره‌واندنه‌وه‌ى دوودڵى له به‌کارهێنانى ئامرازه‌کانى زیره‌کیی ده‌ستکرد به شێوازێکى ساده و کرداریی، زیادکردنى به‌رهه‌مهێنان، چونکه کارمه‌ندان ده‌توانن ئه‌رکه‌کانیان به‌خێراییه‌کى زیاتر و کوالێتییه‌کى باشتر ئه‌نجامبده‌ن، که‌مکردنه‌وه‌ى کات و خه‌رجى، یه‌کسانکردنى ئاستى شاره‌زایى سه‌رجه‌م کارمه‌ندان، ئاماده‌کردنى کارمه‌ندان بۆ داهاتوو.
له کۆتایى وۆرکشۆپه‌که‌دا که نزیکه‌ى دوو سه‌عاتى خایاند، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى وۆرکشۆپه‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى وۆرکشۆپه‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه.
بڕیاریشه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 22-9-2026، سەعات 10:30 دەقیقەی سەرلەبەیانی، به‌شی دووه‌می وۆرکشۆپه‌که له ده‌سته‌ى کوردستانى به‌ڕێوه‌بچێت.