له ده‌سته‌ى کوردستانى، بڕوانامه به‌خشرایه به‌شداربووانی راوندی یه‌که‌می خولی راهێنانی پێداگۆجی
ئه‌مڕۆ 13-9-2026، له رێوڕه‌سمێکدا له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، بڕوانامه به‌سه‌ر 29 به‌شداربووی راوندی یه‌که‌می خولی راهێنانی پێداگۆجی له ده‌سته‌ى کوردستانى، دابه‌شکرا.
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى: هه‌موو پرۆژه‌کانی ده‌سته‌ی کوردستانی له خزمه‌ت کۆمه‌ڵگه‌دایه
له رێوڕه‌سمه‌که‌دا، پرۆفیسۆر د.شوان که‌مال ره‌شید سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى، له وتارێکدا پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌شداربووان کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن، هاوکات ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی سه‌نته‌ری راهێنانی پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌کادیمی و به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان و تیمی خولی راهێنانی پێداگۆجی له ده‌سته‌ی کوردستانی، کرد،هه‌روه‌ها گرنگی خولی راهێنانی پێداگۆجی روونکرده‌وه و وتیشی: ده‌سته‌ی کوردستانی هاوکات له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی خولی راهێنانی پێداگۆجی و زمان، گرنگیش ده‌دات به دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى، له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا تیشکی خسته‌سه‌ر به‌رنامه و پلانى نوێى ده‌سته‌ى کوردستانى، بۆ گرنگیدانى زیاتر به پرسه گرنگه‌کانى نێو کۆمه‌ڵگه و وتیشی: ده‌سته‌ی کوردستانی خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگه، بۆیه هه‌موو پرۆژه‌کانی ده‌سته له خزمه‌ت کۆمه‌ڵگه و ده‌ستنیشانکردن و چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌دایه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له رێگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی داتا و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه، کار له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه ده‌کات.
بڕوانامه به‌خشرایه به‌شداربووان
له به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا، له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر د.شوان که‌مال ره‌شید سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى، پ.ی.د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ده‌سته‌ى کوردستانى، د.بنار جه‌وده‌ت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری راهێنانی پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌کادیمی له ده‌سته‌ى کوردستانى، بڕوانامه به‌خشرایه به‌شداربووانی راوندی یه‌که‌می خولی راهێنانی پێداگۆجی له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی.
راوندی دووه‌م به‌رده‌وامه و به‌منزیکانه‌ش راوندی سێیه‌م راده‌گه‌یه‌نرێت
له‌باره‌ی خولی راهێنانی پێداگۆجی له ده‌سته‌ی کوردستانی، د.بنار جه‌وده‌ت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری راهێنانی پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌کادیمی له ده‌سته‌ى کوردستانى له لێدوانێکدا بۆ سایتی ده‌سته‌ی کوردستانی رایگه‌یاند: پاڵپشت به نووسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، کردنه‌وه‌ی خولی راهێنانی پێداگۆجی له ده‌سته‌ی کوردستانی راگه‌یه‌ندرا، پاشان راوندی یه‌که‌م له رۆژی 15-1-2026، ده‌ستیپێکرد و له رۆژی 6-8-2026، کۆتاییهات، وتیشی: رۆژی 12-7-2026، راوندی دووه‌م ده‌ستیپێکرد و تائێستاش به‌رده‌وامه، راشیگه‌یاند: له‌به‌رنامه‌ماندایه به‌منزیکانه راوندی سێیه‌می خولی راهێنانی پێداگۆجی رابگه‌یه‌نین، بڕیاریشه له سه‌ره‌تای مانگی 11ی ئه‌مساڵدا راوندی سێیه‌می خولی راهێنانی پێداگۆجی له ده‌سته‌ی کوردستانی ده‌ستپێبکات.
به‌شداربووانی راوندی یه‌که‌می خولی راهێنانی پێداگۆجی: خوله‌که زۆربه‌باشی و به‌سه‌رکه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو
له‌باره‌ی راوندی یه‌که‌می خولی راهێنانی پێداگۆجی، ژماره‌یه‌ک له به‌شداربووان را و سه‌رنجی خۆیان بۆ سایتی ده‌سته‌ی کوردستانی خسته‌ڕوو، سه‌ره‌تا مامۆستا ئاری عومه‌ر عه‌بدول خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له بایۆکیمستری رایگه‌یاند: ده‌ستخۆشی و سوپاس و پێزانینم هه‌یه بۆ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕاستی خولێکی ئه‌کادیمی و پڕ زانست و زانیاریی بوو، وتیشی: ئه‌و که‌سانه‌ی خوله‌که‌یان به‌ڕێوه‌برد، تیمێکی به‌توانا و شاره‌زا بوون و هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازم.
هه‌روه‌ها، مامۆستا به‌هار ره‌حیم حه‌مه له شاری پزیشکیی فاروق، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له په‌رستاری ژنان و منداڵی تازه له دایکبوو، پێیڕاگه‌یاندین: خوله‌که زۆربه‌باشی به‌ڕێوه‌چوو، هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتر بۆ د.بنار و هه‌موو ستافی خوله‌که ده‌خوازم، هیوادارم خوله‌که به‌رده‌وام بێت.
مامۆستا هاوڕێ والی ئه‌حمه‌د له زانکۆ‌ی راپه‌ڕین و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له جوگرافیای شار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: خولێکی زۆرباش و به‌سوود و سه‌رکه‌وتوو بوو، هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتنی زیاتر بۆ ئه‌م خوله ده‌خوازم.