ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک دامه‌زراوه‌ى پزیشکى و ئه‌کادیمی، پانێڵێکى تایبه‌ت و زانستى رێکخست سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیى تاى خوێنبه‌ربوون (حمى نزف القرم الکونغو)، به‌ناونیشانی جه‌ژنى قوربان له‌ژێر سێبه‌رى تاى خوێنبه‌ربوون - چۆن خۆمان بپارێزین.
له پانێڵه‌که‌دا، سێ سیمینار پێشکه‌شکران.
سیمینارى یه‌که‌م له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر د.نه‌هله محه‌مه‌د سه‌عید مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانی، به‌ناونیشانى تێڕوانینێک سه‌باره‌ت به تاى خوێنبه‌ربوون.
سیمینارى دووه‌م له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر د.محه‌مه‌د عومه‌ر محه‌مه‌د له کۆلێژى پزیشکیى زانکۆى سلێمانی، به‌ناونیشانى تاى خوێنبه‌ربوون له مرۆڤدا، زانیاریى دروست.
سیمینارى سێیه‌م له‌لایه‌ن د.حسێن حه‌سه‌ن که‌ریم پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر که پێشتر ستافى ئه‌کادیمیى زانکۆى سلێمانى بووه، به‌ناونیشانى (ته‌ندروستیى خۆراک و خۆپاراستن، له‌ڕووى ئایین و شه‌ریعه‌تى ئیسلامه‌وه.
پانێڵه‌که‌ش له‌لایه‌ن مامۆستاى یاریده‌ده‌ر ئه‌حمه‌د فایه‌ق برقى سه‌رۆکى به‌شى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى شێرپه‌نجه له ده‌سته‌ى کوردستانی، به‌ڕێوه‌برا.
پانێڵه‌که ئه‌م خاڵه گرنگانه‌ى ده‌رخست:
-مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه: نه‌خۆشییه‌که له‌ڕێگه‌ى به‌ریه‌ککه‌وتن له‌گه‌ڵ خوێنى ئاژه‌ڵه نه‌خۆشه‌کانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
- پێویستى چاودێری: پێشکه‌شکردنى پشکنینى پزیشکیى ڤێته‌رنه‌رى پێش سه‌ربڕین.
- ئاگاداریى گشتی: گه‌یاندنى زانیاریى راست بۆ خه‌ڵک بۆ به‌رگرى له ترسوپانیکا.