له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، خولێکى تایبه‌ت بۆ خوێندکارانى خوێندنى باڵا (ماسته‌ر و دکتۆرا) به‌ڕێوه‌چوو، خوله‌که ماوه‌ى 15 هه‌فته‌ی خایاند.
ئامانجه‌کانى خوله‌که بریتی بوو له به‌ده‌ستهێنانى زانیاریى ته‌واو و شاره‌زایى پیشه‌یى له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا:
- ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌شێوه‌یه‌کى ستاندارد.
- نووسینى نامه‌ى ماسته‌ر به رێکخستنێکى ئه‌کادیمی.
- ئاماده‌کردنى تێزى دکتۆرا به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
هه‌موو بابه‌ته‌کانى خوله‌که، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک مامۆستاى شاره‌زا و پسپۆڕى ئه‌زموونداره‌وه پێشکه‌شکران که تایبه‌تمه‌ندیى ته‌واویان هه‌یه له بوارى نووسینى توێژینه‌وه‌ى زانستى و رێنماییکردنى خوێندکاراندا.