ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، خاوه‌نی ژماره‌یه‌کی زۆر تاقیگه‌ی جیاوازه که پێکهاته‌ی تاقیگه‌کان ئامێری جۆراوجۆری تێدایه و توێژه‌ران و خوێندکارانی ماسته‌ر و دکتۆرا له پسپۆڕییه‌کانی بایۆلۆجی، کیمیا، زه‌ویناسی، کشتوکاڵ، کوالێتیی کۆنترۆڵ، ژینگه، ئاو، جیۆلۆجی، فیزیا، ئه‌ندازیاریی نه‌وت و بواره‌کانی دیکه له زانکۆ و په‌یمانگه و ناوه‌نده زانستی و ئه‌کادیمییه حکومی و تایبه‌ته‌کان ده‌توانن سوودمه‌ندبن له به‌کارهێنانیان به‌گوێره‌ی پێویست، بۆ ئەو مەبەستە ده‌سته‌ى کوردستانى له چوارچێوه‌ى هه‌وڵ و هه‌نگاوه به‌رده‌وامه‌کانیدا بۆ په‌ره‌پێدانى زیاترى بوارى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی، له رێگه‌ى دروستکردن و ئاماده‌کردن و چاپکردنى بروشه‌ر بۆ ئامێره زانستییه‌کانى ده‌سته و ناساندنى تاقیگه‌کان و خستنه‌ڕووى تواناکانیان، خزمه‌تێکى گرنگیى زانستیى پێشکه‌ش به زانکۆ و ناوه‌نده ئه‌کادیمییه‌کان و فێرخوازان و زانستخوازان و خوێندکارانى خوێندنى باڵا ده‌کات.
له بروشه‌ره‌کاندا که به تیراژێکى به‌رچاو چاپکراون، به‌شێوه‌یه‌کى دروست و زانستییانه، زانیاریى ورد و پێویست له‌باره‌ى تاقیگه و ئامێره زانستییه‌کانى ده‌سته‌ى کوردستانى پێشکه‌ش به به‌کارهێنه‌ران کراوه، له‌پێناوى خزمه‌تکردنى زیاترى بوارى زانستى و کارى هاوبه‌ش له پرۆژه‌ى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستیدا. هه‌روه‌ها توانا و تایبه‌تمه‌ندى و سووده‌کانى ئامێره‌کان به‌شێوه‌یه‌کى روون و پوخت و سه‌رنجڕاکێش ده‌گه‌یه‌نرێت به به‌کارهێنه‌رانی، یارمه‌تى توێژه‌رانیش ده‌دات باشتر ئاشناببن به تاقیگه و ئامێره‌کانى ده‌سته.
بۆ زانیاریی زیاتر کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە