رۆژی یه‌کشه‌ممه 14-11-2021، له ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سیمینارێک به‌ناونیشانی (بارى ژیانى باڵنده و ئاژه‌ڵى کێوى له کوردستان و پاراستنیان) بۆ به‌ڕێز مامۆستا کۆرش ئارارات پسپۆڕ له بوارى پاراستنى ژیانى باڵنده و ئاژه‌ڵى کێوی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا مامۆستا کۆرش ئارارات، گرنگی پاراستنی باڵنده و ئاژه‌ڵى کێوى له کوردستان روونکردەوە و تیشکیشی خسته سه‌ر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ ئەو مەبەسته
له کۆتاییشدا له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانی سیمیناره‌که‌دا گفتوگۆی زیاتر له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامی پێویستی پرسیاری ئاماده‌بووان درایه‌وه