له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به ناونیشانى (ئه‌ته‌کێت له شوێنى کاردا) بۆ به‌ڕێز مامۆستا عه‌باس جومعه مامۆستا له زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا که رۆژی 22-12-2021، به‌ڕێوه‌چوو، مامۆستا عه‌باس جومعه ماسته‌ر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان، راهێنه‌ر له بوارى ئه‌ته‌کێت و پرۆتۆکۆڵ وپه‌یوه‌ندیکردن، مامۆستا له په‌یمانگه‌ى ته‌کنیکی سلێمانى-زانکۆى پۆلیته‌کنیکی سلێمانى، تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌ته‌کێت له‌شوێنى کارکردن‌دا و راشیگه‌یاند: ئه‌ته‌کێت بریتییه له هونه‌رى مامه‌ڵه‌کردن، شێوه‌یه‌که له شێوه‌کانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان، سه‌رچاوه‌ى ئه‌ته‌کێت رۆشنبیریی گشتیی مرۆڤه‌کانه، سه‌رچاوه‌ى کاروبارى ژیانه، رێزگرتنى خوده، رێزگرتنى خه‌ڵکانى تره‌و هه‌ڵسوکه‌وتکردنه له‌گه‌ڵیاندا به باشترین شێوه
هه‌ر له سیمیناره‌که‌دا مامۆستا عه‌باس جومعه، جۆره‌کانى ئه‌ته‌کێت و پێویستی گرنگیدان به ئه‌ته‌کێت-ی روونکرده‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین نموونه‌ی خسته‌ڕوو
له کۆتاییشدا له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه