توێژەرێکی دەستەی کوردستانی توێژینەوەیەک دەربارەی شێرپەنجە لە گۆڤارێکی فاکتەر کاریگەری ٦.١٢ بڵاو دەکاتەوە. سەرباری ئەو زانیارییە زۆرەی کە زاناکان گەڵاڵەیەن کردووە دەربارەی شێرپەنجەی پێست، هێشتا ژمارەیەکی زۆر لەم نەخۆشانە ژیانیان لەدەست دەدەن بەتایبەت ئەو جۆرەی کە پێی دەوترێت (مێلانۆما) کە تاکە چارەسەر بۆیان چارەسەری بە ئامانج کردنە بەهۆی زوو بڵاوبوونەوەیانەوە
بەڵام ئەم جۆرە چارەسەرە تەنها کاریگەرە لەو نەخۆشانەی کە پەڕینیان هەیە لە جینی (بی-ئاڕ ئەی ئێف) کە لە کە لە بنچینەدا چارەسەرەکەی لەسەر دروست کراوە. بۆیە ئەو نەخۆشانەی ئەم جۆرە پەڕینەیان نییە سوودی لێ وەرناگرن. د. ڕێباز ئاوات ئەحمەد و هاوڕێکانی لە چوارچێوەی پرۆگرامی دکتۆراکەی لە زانکۆی ئۆکلاهۆما توانیان کە چارەسەرێکی نوێ بدۆزنەوە بە کپکردنی. ئەم جۆرە چارەسەرە نوێیە، بە لێکۆڵینەوەی زیاتر، دوو پێشنیازی دڵخۆشکەری دەبێت
کپکردنی پرۆتینی (ئەیچ یو ئاڕ) چارەسەر دەبێ بۆ خانەی شێرپەنجەی پێست کە پەڕینی (بی-ئاڕ ئەی ئێف) یان هەیە یاخود نییە
کپکردنی پڕۆتینی (ئەیچ یو ئاڕ) چارەسەر دەبێت بۆ شێرپەنجەی پێست لە چاودا
بۆ زیاتر ئاشنا بوون بەم دۆزینەوە نوێیەی د. ڕێباز, ئەم بەستەرەی خوارەوە توێژینەوەکە دابگرن
https://www.mdpi.com/2072-6694/13/2/166