به پشت به‌ستن به رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى تایبه‌ت به ئه‌نجامدانى تاقیکردنه‌وه‌کانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یه‌ک ساڵه‌ى ئه‌کادیمی، رۆژی یه‌کشه‌ممه ٢١-٢-٢٠٢١، کۆتا تاقیکردنه‌وه‌ى پسپۆڕییه جیاوازه‌کانى خوێندنى دبلۆمى باڵا له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌ڕێوه‌چوو

د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید سه‌رۆکى لیژنه‌ى تاقیکردنه‌وه‌کان له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به سایتی ده‌سته‌ى کوردستانى راگه‌یاند: دواى خوێندنى ١٣ هه‌فته‌ى کۆرسى یه‌که‌مى خوێندنى دبلۆمى باڵا له ده‌سته‌ى کوردستانى و به ره‌چاوکردنى رێنمایى ژماره ١٤٨٥ى ٢٨-١-٢٠٢١ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، دوو هه‌فته ته‌رخانکرا بۆ به‌ڕێوه‌چوونى تاقیکردنه‌وه‌کان و رۆژی یه‌کشه‌ممه ٢١-٢-٢٠٢١، کۆتا رۆژى تاقیکردنه‌وه‌ى کۆرسى یه‌که‌م به‌سه‌رکه‌وتوویى به‌ڕێوه‌چوو

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “لێره‌وه سوپاسى به‌ڕێزان پرۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، د.خالید مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له ده‌سته‌ى کوردستانی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى لیژنه‌ى تاقیکردنه‌وه و ستافى وانه‌وتنه‌وه له ده‌سته‌ى کوردستانى ده‌که‌م که هه‌موویان هاوکاربوون بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌که”
