لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، چالاكییەكانی تایبەت بە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بەردەوامن، بۆ ئەو مەبەستەش رۆژانی پێنجشەممە 2-12-2021، شەممە 4-12-2021، لە درێژەی چالاكییەكانی (تونێلی هۆشیاریی لەبارەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە)، لە هۆڵی بۆنەكانی خوێندنگەی رەئوفی عەلی ئەفەندی- بنەڕەتی، چەند چالاكییەك و چەندین بابەتی ژینگەیی پێشكەشكران.
پڕۆژەی تاوتوێكردنی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عیراق- (وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا)، فەند دەكرێت و پڕۆژەیەكی هاوبەشە لەنێوان دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و زانكۆی سلێمانی و رێكخراوی ئارت پلەس و پارێزەرانی ئاو لە عیراق
بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی پڕۆژە و چالاكییەكانەوە كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە