رۆژی پێنجشه‌ممه 24ی11ی2022، رۆژى کراوه‌ى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو، که تێیدا چه‌ندین چالاکیى زانستی و ته‌ندروستی و ژینگه‌یی و که‌له‌پووریى پێشکه‌ش کران
له رۆژى کراوه‌ى ده‌سته‌ى کوردستانی-دا، چه‌ندین پڕۆژه و کار و چالاکیى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، خرانه‌ڕوو له بواره‌کانى توێژینه‌وه‌ى ئه‌کادیمیی، پۆسته‌رى ئه‌کادیمیى فره‌پسپۆڕیی، گرانت و پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی، هۆشیاریى ته‌ندروستى و ژینگه‌یی، چالاکیى تاقیگه‌یى زانستیی، چالاکیى که‌له‌پووریى که‌لتووریى و که‌لتووریى دیجیتاڵیی، هۆڵۆگرام، پیشانگه‌ى به‌رد
له رۆژى کراوه‌ى ده‌سته‌ى کوردستانی-دا، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له لێپرسراوان، مامۆستایانی زانکۆ، توێژه‌ران و ئه‌کادیمیان، زانستخوازان و فێرخوازان، خوێندکاران و قوتابیانی قۆناغه جیاوازه‌کانی خوێندن، میوانێکی زۆر له هه‌موو چین و توێژه‌کان، سه‌ردانی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی-یان کرد و له‌لایه‌ن ستافی ئه‌کادیمی و مامۆستایان و پسپۆڕان و ستافی ده‌سته‌ی کوردستانییه‌وه، له رێگه‌ی پێشکه‌شکردنی چه‌ندین چالاکیی زانستی و ته‌ندروستی و ژینگه‌یی و که‌له‌پوورییه‌وه، ئاشناکاران به ده‌سته‌ی کوردستانی و کار و چالاکییه‌کانی ده‌سته
ئاماده‌بووانی رۆژی کراوه‌ی ده‌سته‌ی کوردستانی، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به بوونی ده‌زگایه‌کی زانستی و پێشکه‌وتووی له‌مشێوه‌یه و هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتریان بۆ ستافی ده‌سته‌ی کوردستانی، خواست
شایانى باسه، پێشتریش رۆژى 19-2-2020 بۆ یه‌که‌مجار له‌سه‌ر ئاستى عیراق و هه‌رێمى کوردستان، رۆژى کراوه له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌ڕێوه‌چوو
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵی دیکه له‌مباره‌یه‌وه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه
























































