رۆژى دووشه‌ممە 2-1-2023 له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک رێکده‌خرێت

ناونیشانى سیمینار: کاریگەریى رووەکى بۆنخۆشە لە ساڕێژکردنەوەى برینى شەکرە

ناوى پێشکه‌شکار: د.موحسین ئەحمەد ساڵح مامۆستاى یاریدەدەر لە زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى

شوێن: ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سلێمانی-شه‌قامى شۆڕش، قڕگه‌

رۆژ: دووشه‌ممه‌ 2-1-2023

سه‌عات: 10:30 دەقیقەی پێشنیوه‌ڕۆ

هاتن بۆ هه‌مووانه‌

کورتەیەک لەبارەی د.موحسین ئەحمەد ساڵح-ەوە

د.موحسین ئەحمەد ساڵح، بەکالۆریۆس لە پزیشکى و نەشتەرگەریى ڤێتێرنەرى- زانکۆى سلێمانى 2007

ماستەر لە نەخۆشیزانى-زانکۆى سلێمانى 2020

خاوەن کتێبێکى چاپکراو بە ناوى سەلامەتیى خۆراک

لە ساڵانى رابردوودا ئامادەکار و پێشکەشکارى بەرنامەى (گۆڤارى ڤێتێرنەرى) بووە لە رادیۆى دواڕۆژ، هەروەها ئامادەکار و پێشکەشکارى هەردوو بەرنامەى (زانست بۆ هەمووان) و (کوردڤێت) بووە لە تەلەفزیۆنى خاک

کارى ئێستا: پزیشکى ڤێتێرنەرى لە هۆبەى ڤێتێرنەرى تانجەرۆ

مامۆستاى یاریدەدەر لە زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى- کۆلێجى زانستە تەندروستییەکان- بەشى شیکاریى نەخۆشییەکان