له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11-1-2023، له ده‌سته‌ى کوردستانی، سیمینارێک به ناونیشانى (کاریگه‌ریى ژینگه له‌سه‌ر ته‌ندروستیى مرۆڤ)، بۆ به‌ڕێز د.عه‌لى تالیب عارف مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، به‌ڕێز د.عه‌لى تالیب عارف، تیشکى خسته‌سه‌ر کاریگه‌ریى ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر ته‌ندروستیى مرۆڤ و ئاماژه‌ی به‌وه دا: له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان و دروستبوونی شاری گه‌وره به‌تایبه‌ت له وڵاتانی کیشوه‌ری ئاسیا و به‌تایبه‌تتر له عیراق و کوردستان، له ئه‌نجامی کار و چالاکی رۆژانه‌ی خه‌ڵک و سروشتی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژی، چه‌ند هۆکارێک ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی و مردن له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا، یه‌کێک له‌وانه پیسبوونی هه‌وای شاره، ئه‌ویش له ئه‌نجامی چالاکیی بینا دروستکردن و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و دووکه‌ڵی کارگه‌کان که ده‌بنه هۆی دروستبوونی گاز و هه‌ڵم و گه‌ردی ژه‌هراوی له هه‌وادا، که ئێمه‌ش رۆژانه به ئاسانی وه‌ریده‌گرین له رێگه‌ی هه‌ڵمژین و خواردن و پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه و ده‌یان گه‌ردی هه‌وا به قه‌باره‌ی زۆر بچووک
له به‌شێکى دیکه‌ى سیمیناره‌که‌دا، ده‌رئه‌نجام و کاریگه‌ریى ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر ته‌ندروستیى مرۆڤ روونکرایه‌وه و ئه‌وه خرایه‌ڕوو که، ده‌رئه‌نجام و کاریگه‌ریی ئه‌و ته‌نه ژه‌هراوییانه ده‌بنه هۆکار بۆ نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و فشاری خوێن و جه‌ڵته، یان هۆکارن بۆ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌کان
هه‌ر له سیمیناره‌که‌دا، د.عه‌لى تالیب عارف، چه‌ند رێگه‌چاره‌یه‌کی خسته‌ڕوو، له‌وباره‌یه‌وه وتی: بۆ خۆپاراستن و چاککردنی ژینگه‌ش، پێویسته له‌م کاتانه‌دا ماسک ببه‌سترێت و رێگه‌کانی سووتانی پێکهاته‌ی کیمیایی که‌م بکرێته‌وه، وه‌ک به‌نزین و گاز، ئه‌ویش له رێگه‌ی که‌م به‌کارهێنانی ئۆتۆمبێل، داواکاری و پڕۆژه‌ی زانستی هه‌بێت بۆ حکومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی دانانی رێگه‌کانی که‌م کردنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی دروستبوونی گه‌رده ژه‌هراوییه‌کان
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
له کۆتاییشدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى له ده‌سته‌ى کوردستانی، سوپاسنامه ئاڕاسته‌ى به‌ڕێز د.عه‌لى تالیب عارف مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، کرا له به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که‌ی
کورته‌یه‌ک له‌باره‌ى د.عه‌لى تالیب عارف
د.عه‌لى تالیب عارف، ده‌رچووى به‌شى بایۆلۆجى- کۆلیجى زانست- زانکۆى سلێمانی
هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له پاراستنى خۆراک- زانکۆى شتوتگارت- ئه‌ڵمانیا
هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دکتۆرا له‌بوارى ژه‌هرزانى له ته‌ندروستیى مرۆڤ (تۆکسیکۆلۆجی)- زانکۆى پزیشکیى فرایبۆرگ- ئه‌ڵمانیا
پیشه‌ى ئێستا: مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی
ریڤیوه‌رى دوو گۆڤارى زانستى که بریتین له
Food and chemical toxicology journal
Exposure and Health journal


