سه‌ردانی خوێندکارانی قۆناغه جیاوازه‌کانی خوێندن بۆ ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌رده‌وامه و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15-1-2023، خوێندکارانی قۆناغی یه‌که‌می به‌شی نه‌وت له په‌یمانگه‌ی رووناکی ناحکومی له سلێمانی، سه‌ردانی ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی-یان کرد
خوێندکارانی قۆناغی یه‌که‌می به‌شی نه‌وت له په‌یمانگه‌ی رووناکی ناحکومی له سلێمانی، له‌میانی گه‌شته زانستییه‌که‌یاندا بۆ ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ده‌سته‌ی کوردستانی، خه‌لیل پیرۆت ئیبراهیم رێکخه‌ری گه‌شتی زانستی له ده‌سته‌ی کوردستانی، پێشوازییان لێ‌کرا، پاشان تاقیگه‌کانی نه‌وت و پیشانگه‌ی به‌رد-یان له ده‌سته‌ی کوردستانی، به‌سه‌رکرده‌وه و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا شاگوڵ ئه‌بوبه‌کر عه‌لی، زانا که‌ماله‌دین محه‌مه‌د، هێمن عوسمان محه‌مه‌د، مامۆستا هێمن محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح، زانیاریی پێویست له‌باره‌ی تاقیگه‌کان و پیشانگه‌ی به‌رد له ده‌سته‌ی کوردستانی خرایه‌ڕوو، وه‌ڵامی پرسیاری خوێندکارانیش درایه‌وه
مامۆستایه‌ک: زۆر سوودمان بینی له‌م گه‌شته زانستییه بۆ ده‌سته‌ی کوردستانی
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌وه، مامۆستا دانا سه‌ڵاح محه‌مه‌د مامۆستای به‌شی نه‌وت و به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌کان له په‌یمانگه‌ی رووناکی ناحکومی له سلێمانی، به سایتی ده‌سته‌ی کوردستانی، راگه‌یاند: زۆر سوپاس بۆ ستافی ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه، به‌ڕاستی زۆر سوودمان بینی له‌م گه‌شته زانستییه بۆ ده‌سته‌ی کوردستانی، له‌لایه‌ن ستافی ده‌سته‌ی کوردستانییه‌وه زانیاریی و روونکردنه‌وه‌ی به‌سوود له‌باره‌ی تاقیگه‌کانه‌وه خرانه‌ڕوو
خوێندکارێک: گه‌شتێکی زانستی زۆر به‌سوود و پڕ له زانیاریی بوو
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، زانا که‌مال حه‌سه‌ن خوێندکاری قۆناغی یه‌که‌می به‌شی نه‌وت له په‌یمانگه‌ی رووناکی ناحکومی له سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه دا: به‌ڕاستی گه‌شتێکی زانستی زۆر به‌سوود و پڕ له زانیاریی بوو، له‌م گه‌شته‌دا له‌لایه‌ن ستافی ده‌سته‌ی کوردستانییه‌وه که ستافێکی به ئه‌زموون و شاره‌زان، به‌شێوه‌یه‌کی زۆرباش بابه‌ته‌کان روونکرانه‌وه و دواتر گفتوگۆیه‌کی زۆر به‌سوودمان کرد
شایانی باسه، هه‌فتانه خوێندکارانی قۆناغه جیاوازه‌کانی خوێندن سه‌ردانی ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌که‌ن، بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵێک له‌مباره‌یه‌وه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه








