له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25-1-2023، له ده‌سته‌ى کوردستانی، سیمینارێک به ناونیشانى (کاریگه‌ریى ژه‌هرى نیۆمۆلاسین له‌سه‌ر خرۆکه سووره‌کانى خوێن)، بۆ به‌ڕێز د.به‌یان حه‌مه‌ئه‌مین فه‌ره‌ج مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، به‌ڕێز د.به‌یان حه‌مه‌ئه‌مین فه‌ره‌ج، به وردی و به داتا و خستنه‌ڕووی چه‌ندین نموونه، کاریگه‌ریى ژه‌هرى نیۆمۆلاسین له‌سه‌ر خرۆکه سووره‌کانى خوێن، روونکرده‌وه و وتیشی: ژه‌هرى نیۆمۆلاسین به‌کتریاى
Streptococcus pneumoniae
دروستى ده‌کات، یه کێکه له هۆکاره‌کانى نه‌خۆشیخه‌رى به‌کتریاکه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئه‌م ژه‌هره کاریگه‌ریى هه‌یه له‌سه‌ر خرۆکه سووره‌کانى خوێن، هه‌روه‌ها کریستاڵى پرۆتینى ئه‌م ژه‌هره له تاقیگه‌دا دروستکراوه و ئیشى تاقیگه‌ى له‌سه‌ر کراوه، ئه‌م کریستاڵه له بانکى زانیارى پرۆتین دانراوه و ئه‌م ئیشه له گۆڤارى به‌ناوبانگى نه‌یچه‌ر بڵاوکراوه‌ته‌وه
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
کورته‌یه‌ک له‌باره‌ى د.به‌یان حه‌مه‌ئه‌مین فه‌ره‌ج
به‌کالۆریۆس له بایۆلۆجی- زانکۆى سلێمانی
ماسته‌ر له میدیکه‌ڵ مایکرۆبایۆلۆجی- زانکۆى سلێمانی
دکتۆرا- مۆلیکوله‌ر ئیمینۆلۆجی- زانکۆى لێسته‌ر له به‌ریتانیا
هه‌روه‌ها، خاوه‌نى چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌که له گۆڤاره زانستى و جیهانییه‌کاندا


