له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1-2-2023، له ده‌سته‌ى کوردستانی، سیمینارێک به ناونیشانى (ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاو له بابل)، بۆ به‌ڕێز مامۆستا ئه‌ژین که‌ماله‌دین محه‌مه‌د مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، مامۆستا ئه‌ژین که‌ماله‌دین محه‌مه‌د، تیشکى خسته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی کتێبی (ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاو له بابل) له نووسینی نووسه‌ر جورج کلاسون، له‌وباره‌یه‌وه به‌پێی پێشه‌کی کتێبه‌که، بیرۆکه و سه‌ره‌تاکانی نووسینی کتێبه‌که روونکرایه‌وه
له به‌شێکى دیکه‌ى سیمیناره‌که‌دا، چه‌ندین چیرۆک و نموونه‌ی نێو کتێبه‌که خرانه‌ڕوو که تێیدا هه‌نگاو و شێوازه‌کانی چۆنێتیی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به رێگه‌یه‌کی ته‌ندروست، پاراستن و په‌ره‌پێدانی ئه‌و قۆناغه‌ی که پێیده‌گه‌یت، خرانه‌ڕوو، به خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی کتێبه‌که‌ش ئاشنا ده‌بیت به ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاو له بابل
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
بۆ زانیاریى زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه

