رۆژی یەکشەممە 26-2-2023، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سیمینارێك رێكدەخرێت

ناونیشانی سیمینار: گرفتی میتۆدەکانی خوێندنەوەی شیعری تەسەوف و عیرفانی

ناوی پێشكەشكار: د.بوشرا كەسنەزانی مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی
شوێن: دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سلێمانی- شەقامی شۆڕش، قڕگە
رۆژ: یەکشەممە 26-2-2023
سەعات: 10:30 دەقیقەی پێشنیوەڕۆ
هاتن بۆ هەمووانە

د.بوشرا كەسنەزانی لە چەند دێڕێكدا

هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا لە ئەدەبناسیدا
مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی- كۆلێژی زمان- بەشی كوردی
خاوەنی چەندین باس و لێكۆڵینەوەی ئەدەبی و رەخنەی ئەدەبییە
براوەی خەڵاتی یەکەمە بۆ لێکۆڵینەوە لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە ساڵی ٢٠٠٨دا
خاوەنی هەشت كتێبە لە بواری ئەدەبیاتدا