هەواڵ دەستەی كوردستانی و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، پرۆژەی هاوبەش و ستراتیژیی ئەنجام دەدەن

دەستەی كوردستانی و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، پرۆژەی هاوبەش و ستراتیژیی ئەنجام دەدەن

Web Admin 2026-05-04 08:53:44

رۆژی  سێشەممە 28-4-2026، پرۆفیسۆر د.شوان كەمال رەشید سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بە هاوڕێیەتیی وەفدێكی باڵا لە مامۆستایان و توێژەرانی دەستە، سەردانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، كرد و لەلایەن بەڕێز باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوە و وەفدێكی هاوڕێی پێشوازییەكی گەرمیان لێكرا.

لە كۆبوونەوەیەكدا، پلان و بەرنامە نوێیەكانی دەستەی كوردستانی بۆ گرنگیدانی زیاتر بە پرسە ستراتیژییەكانی نێو كۆمەڵگە خرانەڕوو، بەتایبەت ئەو بوارانەی پەیوەندیی راستەوخۆیان بە ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیانەوە هەیە. هەردوولا گفتوگۆی وردیان كرد لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش لە بوارەكانی: گۆڕانكارییەكانی ژینگە و ئاسایشی خۆراك، تەكنەلۆژیا، زانیارییە تەندروستییەكان و پەرەپێدانی ئابووریی، رەخساندنی هەلی كار و راهێنانی پیشەیی بۆ گەنجان و دەرچووان.

هەر لە كۆبوونەەوكەەدا چەندین پێشنیاز و بۆچوونی زانستیی گەڵاڵەكران بە ئامانجی بەهێزكردنی توێژینەوەكان و چارەسەركردنی كێشەی كەموكورتیی داتاكان. بۆ ئەم مەبەستەش و وەك هەنگاوێكی كردەیی، بڕیاردرا بەمنزیكانە یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی ستراتیژیی لە نێوان هەردوولادا ئیمزابكرێت، بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەك بۆ یەكخستنی توانستە ئەكادیمییەكان و سەكۆ كاریگەرەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، لە خزمەتكردنی زیاتری زانست و كۆمەڵگەدا.