ده‌سته‌ى کوردستانى و دامه‌زراوه‌ى ڤیژن، یاداشتێکى لێکتێگه‌یشتنیان ئیمزاکرد
ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى و دامه‌زراوه‌ى ڤیژن، یاداشتێکى لێکتێگه‌یشتنیان به‌مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى و هه‌نگاونان بۆ کۆکردنه‌وه‌ى داتا و پرۆژه‌ى ستراتیژیى هاوبه‌ش ئیمزاکرد.
رۆژى پێنجشه‌ممه 16-4-2026، پرۆفیسۆر د.شوان که‌مال ره‌شید سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به هاوڕێیه‌تیى ژماره‌یه‌ک مامۆستا و توێژه‌رى ده‌سته‌ى کوردستانی، سه‌ردانى دامه‌زراوه‌ى ڤیژن فاوهندهیشنیان کرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌دنان عوسمان سه‌رۆکى دامه‌زراوه‌ى ڤیژن و ژماره‌یه‌ک له توێژه‌ر و مامۆستاوه پێشوازییان لێ‌کرا، له دیدارێکدا گفتوگۆکرا له‌باره‌ى گرنگترین خاڵی توێژینه‌وه‌ى زانستیى هاوبه‌ش، وه‌ک کۆکردنه‌وه‌ى داتا له بواره په‌یوه‌ندیداره‌کانى (گۆڕانکارییه‌کانى ژینگه، ئاسایشى خۆراک له کوردستان، ته‌کنه‌لۆجیا و زانیاریى، ته‌ندروستیی گشتی، ئابووریی....هیتر)، به‌ئامانجى به‌هێزکردنى توێژینه‌وه‌کان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین پێشنیاز خرانه‌ڕوو بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى که‌موکورتیى داتا‌کان لەپێناو پێشکەوتنی کۆمەڵگە.