بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
KISSR دەستەی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی
هەواڵ

سێ توێژەری دەستەی كوردستانی توێژینەوەیەكیان لەبارەی (ژەهری كەڕووەكان) بڵاوكردەوە

لەلایەن Web Admin
سێ توێژەری دەستەی كوردستانی توێژینەوەیەكیان لەبارەی (ژەهری كەڕووەكان) بڵاوكردەوە

بەڕێزان (د.نەرمین ساڵح ئەحمەد، د.عەلی تالیب عارف، مامۆستا شانیا باقی سادق) مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەهاوکاریی ژمارەیەک توێژەری ناوخۆ و بیانی، توێژینەوەیەكیان لەبارەی (ژەهری كەڕووەكان لە جۆری ئافلاتۆكسین و ئۆكراتۆكسین كە لە خواردندا هەن و دەكرێت هۆكاری نەخۆشكەوتن، یان هۆكاری مەترسیی شیرپەنجەبن بۆ مرۆڤ) بڵاوكردەوە.

Carcinogenic Mycotoxins in Common Foods: ELISA-Based Measurement of Aflatoxins and Ochratoxins

لە توێژینەوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كەكەڕووەكان ماددەی ژەهر دروست دەکەن و پەیوەندیدارن بە سەلامەتی و تەندروستیی مرۆڤ. لەناو ژەهری كەڕووەكان  جۆرەكانی( ئافلا تۆكسینەكان و ئۆكراتۆكسینەكان) بە هۆكاری مەترسیی شێرپەنجە لە مرۆڤدا دادەنرێن، بەتایبەت دوای بەركەوتنی درێژخایەن بۆ ئەمجۆرە ژەهرانە لە ڕێگەی خواردنە وە.

ئامانج لە توێژینەوەكە، کۆکردنەوەی زانیاری پێویست بوو لەسەر ئافلاتۆكسین و ئۆكراتۆكسین لەناو (174) جۆری جیاوازی خواردنی وشكە، وەك دانەوێڵەكان، بەهارات، جبسی مناڵان، چەرەسات، چا، قاوە و پاقلەمەنییەكان. پاشان بە بەكارهێنانی رێگەی توێژینەوەی زانستی، دیاریكردنی بڕ و شیكردنەوەی ژەهرەكان بۆ بڕی ئافلاتۆكسین و ئۆکراتۆكسین لە نموونە كۆكراوەكاندا جێبەجێكرا، لە ئەنجامدا دەركەوت كە زۆربەی نموونەكان تەندروست بوون و لە رێژەی رێگەپێدراوی جیهانیدا بوون جگە لە 15 نموونە نەبێت، كە لەسەرووی رێژەی رێگەپێدراوەوە بوون، دەكاتە 10 مایكرۆگرام لە كیلۆگرامێكدا.

دەرئەنجامی توێژینەوەكە، دەكرێت بەكاربێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری و ئاگاداریی پێویست بۆ خەڵك، لەبارەی كاریگەری ژەهری كەڕووەكان لەسەر تەندروستیی گشتی، هەروەها كەمكردنەوەی زیانە ئابوورییەكان بۆ كەرتی گشتی لە چۆنێتی بەكارهێنان و پاراستنی بەرهەمە وشكەكان لە پیسبوونیان بە ژەهری كەڕووەكان، بەتایبەت لە كاتی بەرهەمهێنان و كۆكردنەوە و هەڵگرتنیان لە كۆگاكاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە

https://sjpas.univsul.edu.iq/article?id=1025