رۆژی یه‌کشه‌ممه 5-12-2021، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به ناونیشانى (هه‌ڵسه‌نگاندنى زیادبوونى نیشته‌جێى شارى سلێمانی) بۆ به‌ڕێز د.کاروان محه‌مه‌د ره‌ئوف ئه‌ندازیارى هایدرۆلۆجى و مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا د.کاروان محه‌مه‌د ره‌ئوف، به‌شێوه‌یه‌کى زانستى تیشکى خسته‌سه‌ر زیادبوونى نیشته‌جێى شارى سلێمانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: بێگومان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا شاری سلێمانی گه‌شه‌کردنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیووه له‌ڕووی زیادبوونی نیشته‌جێبوون و رێگه‌وبان و بینای به‌رچاو، ئه‌وه‌ی گرنگه چۆن بتوانین ساڵانه ئه‌و رووبه‌ره‌ی که گۆڕانکاریی تێدابووه ده‌ستنیشان بکه‌ین، وتیشی: بێگومان داتای مانگه ده‌ستکرده‌کان و پرۆگرامی جی ئای ئێس رۆڵی به‌رچاوی بینیووه له دیاریکردنی گۆڕانکارییه‌کان و به‌راوردکردنی شاری سلێمانی له‌ڕووی بونیاتهوه له رابردوو، له‌ئێستادا
هه‌ر له سیمیناره‌که‌دا د.کاروان محه‌مه‌د ره‌ئوف ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که ئه‌مجۆره توێژینه‌وانه سوودی گه‌وره‌یان ده‌بێت بۆ بواری پلاندانان لە شاردا به ره‌چاوکردنی ئه‌و گۆڕانکارییانه
له کۆتاییشدا له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه