له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به ناونیشانى (گه‌ڕان به‌دواى سه‌رچاوه کوردییه‌کاندا: له ئینستیتیوتى کوردۆلۆژى له ڤیه‌نناوه بۆ بنکه‌ى ژین له سلێمانی) بۆ به‌ڕێز پ.ی.د.مه‌تین یووکسه‌ل مامۆستا و توێژه‌ر له مێژووى هاوچه‌رخ و مێژووى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له زانکۆى حاجه‌ت-ته‌په-تورکیا، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا که رۆژی 19-12-2021، به‌ڕێوه‌چوو، پ.ی.د.مه‌تین یووکسه‌ل تیشکی خسته‌سه‌ر گه‌ڕان به‌دواى سه‌رچاوه کوردییه‌کاندا: له ئینستیتیوتى کوردۆلۆژى له ڤیه‌نناوه بۆ بنکه‌ى ژین له سلێمانی، هه‌روه‌ها گرنگی گه‌ڕان به‌دواى سه‌رچاوه کوردییه‌کان و پاراستن و بایه‌خدانی زیاتری به سه‌رچاوه کوردییه‌کان روونکرده‌وه
له کۆتاییشدا له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه