Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

لە دەستەی كوردستانی سیمینارێك بە ناونیشانی (چاودێریكردنی دۆخی رێگەوبانەكان) بەڕێوەچوو


 
رۆژی چوارشەممە 18-5-2022، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سیمینارێك بە ناونیشانی (چاودێریكردنی دۆخی رێگەوبانەكان)، بۆ بەڕێز مامۆستا هەردی سەعدوڵڵا فەتحوڵڵا مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو
 
لە سیمینارەكەدا، مامۆستا هەردی سەعدوڵڵا فەتحوڵڵا، ئاماژەی بەوەدا: رێگەوبانەكان بە شادەماری گەشەسەندن و بەردەوام بوونی ژیان لە شار و شارۆچكەكان و وڵات دادەنرێن، بۆ ئەوەی جووڵە و گەشەسەندن بەردەوام بێت پێویستە گەشە بە رێگەوبانەكان بدرێت و بە باشترین شێوە بەڕێوەببرێن، وتیشی: تەنها دروستكردنی رێگەوبانەكان چارەسەرنین، ئەگەر بەڕێوەبردنیان باش نەبێت، بەشێكی كەم لە كێشەی رێگەوبانەكان چارەسەر دەبن
 
هەر لە سیمینارەكەدا جۆرەكانی داڕمانی رێگەوبانەكان خرانەڕوو، لەوبارەیەوە ئاماژەبەوەدرا: دوو جۆر داڕمان لە رێگەوبانەكاندا روودەدەن، داڕمان لەڕووی خزمەتگوزارییەوە، داڕمان لەڕووی توانای بەرگەگرتنی ئەو قورساییانەی دەكەونەسەر رێگەوبانەكان، بۆیە پێویستە لە هەردوو رووەكەوە هەڵسەنگاندنی بەردەوام بكەین بۆ رێگەوبانەكان، ئەمەش بە ئەنجامدانی زنجیرەیەك پشكنینی ئەندازیاری دەكرێت و پاشان ئەنجامەكان بڕیاریان لەسەر دەدرێت، لەبەرئەوەی كارەكە پێویستە هەر ماوەیەك، جارێك بكرێت و كات و تێچوو و سەرمایەی مرۆیی راهێنراوی زۆریان پێویستە، زۆرجار پشتگوێخستنی ئەم كارە گرنگە، هۆكارە بۆ لەناوچوونی رێگەوبانەكان و بە تێچووی زۆر چاكسازیی، یان دووبارە دروستكردنەوەیان ئەنجامدەدرێت، وتیشی: ئێستا تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو ئەم كارەی تاڕادەیەكی بەرچاو ئاسانكردووە ئەویش لە رێگەی كۆكردنەوەی بەشێكی زۆر و گرنگی ئەم پشكنینانە لە ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا كە توانای كۆكردنەوەی زانیارییەكان و هەڵسەنگاندنی هەیە لە ماوەیەكی زۆر كەمدا كاتێك بەسەر شەقامەكاندا تێپەڕدەبێت
 
لە كۆتاییشدا لە نێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link:

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.