رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢٥/٩/٢٠٢٢ لە هۆڵی سیمیناری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر ( ساکار جمال محمد) لە پسپۆری ئەندازیاری نەوت بە ڕێوەچوو . دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر لە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندان و بەرگری لە توێژینەوەکەی خوێندکار تێزی ماستەرەکەی پەسندکرا
خوێندنی ماستەر لە بواری ئەندازیاری نەوت بە هاوبەشی لە نیوان دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرابوویەوە و کۆمەڵێک خوێندکار لە پسپۆرییە جیاوازەکان لێی سوودمەند بوون و بڕوانامەی ماستەریان بەدەست هێنا
بەڕێز پ.ی.د. فریدون نجم ڕشید، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی کوردستانی بەشداری لە گفتوگۆی ماستەری هاوبەشی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دەستەی کوردستانی کرد