دیاریکردنى شوێنى گونجاو له ناوچه‌ى قه‌ره‌داغ بۆ دروستکردنى به‌نداو به به‌کارهێنانى سیستمى هیراکى به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى گرفتى وشکه‌ساڵی، یه‌که‌مین سیمینارى زانستیى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی بوو، له ده‌ستپێکى وه‌رزى نوێى ساڵى خوێندنى 2022-2023
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 9-10-2022، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به ناونیشانى (دیاریکردنى شوێنى گونجاو له ناوچه‌ى قه‌ره‌داغ بۆ دروستکردنى به‌نداو به به‌کارهێنانى سیستمى هیراکى به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى گرفتى وشکه‌ساڵی)، بۆ به‌ڕێز د.کاروان محه‌مه‌د ره‌ئوف قه‌ره‌داغى ئه‌ندازیارى هایدرۆلۆجى و مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سمیناره‌که‌دا، د.کاروان محه‌مه‌د ره‌ئوف قه‌ره‌داغی، به وردى باسى له هۆکاره‌کانى وشکه‌ساڵى کرد، که وشکه‌ساڵى توند و خراپ به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌کانى ئاو له ماوه‌ى ده‌یه‌کانى رابردوودا، وایکردووه هه‌رێمى کوردستان به‌په‌رۆش بێت له به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى سه‌رزه‌وى و ژێرزه‌ویدا، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: خوله‌کانى وشکه‌ساڵى له ده‌یه‌کانى رابردوودا هانده‌ربوون بۆ پشتبه‌ستن به هه‌ڵکه‌ندنى بیرى ئاوى زیاتر به‌شێوه‌ى کۆنترۆڵنه‌کراو
توێژه‌ر له توێژینه‌وه‌یه‌کى زانستیدا، بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ئاوى باران له ناوچه‌ى قه‌ره‌داغ، حه‌وت شوێنى گونجاوى پێشنیاز کردووه بۆ دروستکردنى به‌نداو و گلدانه‌وه‌ى باراناو له سنوورى ئاوزێڵى قه‌ره‌داغ به به‌کارهێنانى سیستمى هیراکى به‌مه‌به‌ستى که‌مکردنه‌وه‌ى کاریگه‌رییه‌کانى گرفتى وشکه‌ساڵى له سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌دا
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
له کۆتایشدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى، سوپاسنامه ئاراسته‌ى به‌ڕێز د.کاروان محه‌مه‌د ره‌ئوف قه‌ره‌داغى ئه‌ندازیارى هایدرۆلۆجى و مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، کرا له به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنى سمیناره‌که‌یدا
د.کاروان محه‌مه‌د ره‌ئوف قه‌ره‌داغى له چه‌ند دێڕێک‌دا
یه‌کێکه له مامۆستاکانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی
خوێندنى به کالۆریۆسى له به‌شى جیۆلۆجى زانکۆى سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر ته‌واوکردووه
بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له جیۆلۆجیاى ئاو و زانسته جیۆلۆجییه ژینگه‌ییه‌کان زانکۆى جۆرج ئاگۆست-گۆتنگن له ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێناوه
بڕوانامه‌ى دکتۆراى له ئه‌ندازیارى شارستانى و ژینگه و سامانه سروشتییه‌کان، زانکۆى سلێمانی، به هاوبه‌شى زانکۆى ته‌کنه‌لۆژیاى لولیا، سوید به‌ده‌ستهێناوه
تائێستا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى ئاستبه‌رزى له گۆڤاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا بڵاوکردۆته‌وه، که ژماره‌یان 15 توێژینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه
ئه‌م سیمیناره‌ى توێژه‌ر دواهه‌مین توێژینه‌وه‌ى زانستى بووه، که له گۆڤارێکى ئاستبه‌رزى بڵاوکراوه‌ى سپرینگه‌ر بڵاوکراوته‌وه