نه‌خۆشى ئه‌لزه‌هایمه‌ر له ژناندا به‌هۆى ته‌مه‌نى نائومێدییه‌وه، دووه‌مین سیمینارى زانستیى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی بوو، له ده‌ستپێکى وه‌رزى نوێى ساڵى خوێندنى 2022-2023 و له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمیناره زانستیانه‌ی که له ده‌سته‌ى کوردستانى، به‌ڕێوه‌ده‌چن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-10-2022، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێکی زانستی به ناونیشانى (نه‌خۆشى ئه‌لزه‌هایمه‌ر له ژناندا به‌هۆى ته‌مه‌نى نائومێدییه‌وه)، بۆ به‌ڕێز د.به‌یان حه‌مه‌ئه‌مین فه‌ره‌ج مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، د.به‌یان حه‌مه‌ئه‌مین فه‌ره‌ج، باسى له ته‌مه‌نى نائومێدى ژنان کرد، که زۆربه‌ى کات له دواى ته‌مه‌نى 45 ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌کات، بۆیه له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌ندێک له ژنان تواناى دروستکردنى هێلکه‌یان نامێنێ به‌هۆى نه‌مانى هۆرمۆنى ئسترۆجین، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: نه‌مانى ئه‌م هۆرمۆنه کاریگه‌ریى هه‌یه له‌سه‌ر زیادبوونى نه‌خۆشى بیرچوونه‌وه له ژناندا به‌به‌راورد به پیاوان، هۆکاره‌که‌شى گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندیى زۆر له‌نێوان ئیشى مێشک و هۆرمۆنى ناوبراودا هه‌یه
توێژه‌ر له سیمیناره‌که‌یدا، ژنانی ئاگادارکرده‌وه، که گرنگه ئاگادارى ئه‌و گۆڕانکارییانه بن، که به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێن، چونکه له‌گه‌ڵ هه‌ڵکشانى ته‌مه‌ن، پێویسته ئاگادارى شێوازى ژیان بن و خۆراکى ته‌ندروست بخۆن، بۆ ئه‌وه‌ى کاریگه‌ریی گۆڕانکارییه‌کان که‌م بکرێنه‌وه
دوای پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
له کۆتایشدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى، سوپاسنامه ئاراسته‌ى به‌ڕێز د.به‌یان حه‌مه‌ئه‌مین فه‌ره‌ج مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی،کرا له به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنى سمیناره‌که‌ی
د.به‌یان حه‌مه‌ئه‌مین فه‌ره‌ج له چه‌ند دێڕێک‌دا
یه‌کێکه له مامۆستاکانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌نسیبه له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی
خوێندنى به کالۆریۆسى له به‌شى بایۆلۆجى له زانکۆى سلێمانى له ساڵى خوێندنى 1998-2002،ته‌واو کردووه
بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له میدیکه‌ڵ مایکرۆبایۆلۆجى له زانکۆى سلێمانى له ساڵى خوێندنى 2008-2011، به‌ده‌ستهێناوه
بڕوانامه‌ى دکتۆراى له مۆلیکویله‌ر ئیمینۆلۆجى له زانکۆى لێستەر له به‌ریتانیا له ساڵى خوێندنى 2013-2018، به‌ده‌ستهێناوه
تائێستا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى ئاستبه‌رزى له گۆڤاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى به‌ریتانیادا بڵاوکردۆته‌وه