له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 16-10-2022، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به ناونیشانى (به‌راوردکارى له‌نێوان سیفه‌ته فیزیایى و کیمیاییه‌کانى ئاردى گه‌نم و جۆ و به‌رهه‌مه‌کانیاندا)، بۆ به‌ڕێز مامۆستاى یاریده‌ده‌ر نه‌شمیل عه‌لى عه‌بدول مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، مامۆستاى یاریده‌ده‌ر نه‌شمیل عه‌لى عه‌بدول، باسى له گرنگى دانه‌وێڵه به‌تایبه‌تى گه‌نم و جۆ له جیهان به‌گشتی و له هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی کرد، هه‌روه‌ها باسی له کوالێتى جۆرى ئه‌و گه‌نم و جۆیانه کرد که له ناوخۆدا ده‌کرێن به ئارد و نان و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که ئارد ده‌چێته پێکهاته‌که‌یانه‌وه، له‌وباره‌یه‌وه له رێگه‌ى ئه‌و شیکارى و تێستانه‌ی که بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه کراون، جۆر و جیاوازیی نێوانیان روونکرانه‌وه
هه‌ر له سیمیناره‌که‌دا، به‌راوردکارى له‌نێوان سیفه‌ته فیزیایى و کیمیاییه‌کانى ئاردى گه‌نم و جۆ و به‌رهه‌مه‌کانیاندا خرایه‌ڕوو، له‌وباره‌یه‌وه نانى تیری وه‌کو یه‌کێک له‌و به‌رهه‌مانه به نموونه باسکرا که له توێژینه‌وه‌که‌دا به هه‌ردوو جۆرى ئارد له گه‌نم و جۆ به‌رهه‌مهاتووه و جیاوازییه‌کانیان خرایه‌ڕوو
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
له کۆتایشدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى، سوپاسنامه ئاراسته‌ى به‌ڕێز مامۆستاى یاریده‌ده‌ر نه‌شمیل عه‌لى عه‌بدول مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، کرا له به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنى سمیناره‌که‌ی
مامۆستاى یاریده‌ده‌ر نه‌شمیل عه‌لى عه‌بدول له چه‌ند دێڕێک‌دا
یه‌کێکه له مامۆستاکانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی
خوێندنى به‌کالۆریۆسی له به‌شى زانستیى خۆراک و کۆنترۆڵى جۆرى له زانکۆى پۆلیته‌کنیکی سلێمانى، ته‌واو کردووه
بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له ته‌کنه‌لۆجیاى خۆراک-دانه‌وێڵه له زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى، به‌ده‌ستهێناوه
ئه‌م سیمیناره یه‌کێکه له توێژینه‌وه‌کانى ناوبراو که به هاوکاریی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی ئاماده‌یکردووه و له گۆڤارێکى نێوده‌وڵه‌تیى ئاستبه‌رزدا بڵاوبۆته‌وه