Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

لە دەستەی كوردستانی سیمینارێك لەبارەی كشتوكاڵ و سەروەریی خۆراك بەڕێوەچوو


 
لە درێژەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی كە لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەدەچن، رۆژی چوارشەممە 26-10-2022، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سیمینارێك بە ناونیشانی (كشتوكاڵی ئیكۆلۆژی و سەروەریی خۆراك: بەرپرسیارێتی و پێداویستی)، بۆ بەڕێز د.شنە شەریف عەبدوڵڵا مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو
 
لە سیمینارەكەدا، د.شنە شەریف عەبدوڵڵا، زانیاریی پێویستی لەبارەی كشتوكاڵی ئیكۆلۆژی، خستەڕوو، رایگەیاند: كشتوكاڵی ئیكۆلۆژی پشت بە رێگەی زانستی و كەلەپووری و زانیاری ناوچە دێرینەكان بەتایبەتی ئەزموونی ژنان و جووتیارە رەسەنەكان دەبەستێت لەپێناوی پاراستنی بەپیتی خاك، هاوسەنگیی زیندەوەرەكان و دابینكردنی خۆراكی تەندروست
 
هەر لە سیمینارەكەدا، د.شنە شەریف عەبدوڵڵا، پێناسە و گرنگی سەروەریی خۆراك و بەرپرسیارێتی توێژەرانی لەوبارەیەوە روونكردەوە و ئاماژەی بەوەشدا: هەموومان بەرپرسیارین لە بەرامبەر پرسی سەروەریی خۆراكدا و پێویستە هەمومان پێكەوە كاربكەین بۆ ئەوەی هۆشیاریی پێویست لەبارەی سەرەوەریی خۆراكەوە، بڵاوبكەینەوە، چونكە پاراستنی سەروەریی خۆراك ئەركی هەموومانە

هەروەها بە چەند خاڵێک باسی لە مەترسییە تەندروستییەکانی مێرووکوژ و قڕکەرەکان بەگشتی و بەتایبەت لەسەر منداڵان کرد
 
لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا، بەڕێز د.عەلی تالیب مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، لەمیانی بەشداریكردن لە گفتوگۆكان لەسەر ناوەڕۆكی سیمینارەكە، بەپشت بەستن بە چەندین توێژینەوە و سەرچاوەی زانستی و تەندروستی، تیشكی خستەسەر پێویستی پاراستنی سەروەریی خۆراك و هەوڵدان بۆ دابینكردن و بەكارهێنانی خۆراكی تەندروست و دووركەوتنەوە لەو مادانەی كە زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنن
 
دوای پێشكەشكردنی سیمینارەكە، لە نێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link:

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

https://kdm88jos.com/ https://karikatur-online.com/ https://159.89.184.161/ https://citalopramtab.com/ https://209.97.146.65/ https://165.227.211.212/ https://143.198.20.12/ https://askitel.com/
https://kakigacor.com/ https://64.225.53.60/
https://gasnetral.com/ https://157.245.10.192/ https://104.236.64.104/ https://discountdesignerdresses.com/ https://finasteridehr.com/
https://gasandai.com/ https://45.55.131.147/ https://134.209.43.198/ https://161.35.180.4/ https://educationua.org/
https://gasterbit.com/
https://musimgacor.com/ https://167.71.94.103/ https://104.131.185.185/
https://sukutoto.id/ https://138.197.86.64/ https://162.243.184.211/