Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

چەند بڕیارێکى گرنگ لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆنفرانسێکى زانستى لەبارەى دۆخی زمانى کوردى لە ناوەندە پەروەردەیى و ئەکادیمی و کارگێڕییەکان ئەنجام دەدات

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێنێتەوەو بڕیارەکەش لەسەر ئەو خوێندکارانە جێبەجێدەکرێت کە لەساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ – ٢٠٢٦) دەگەنە قۆناغی دوازدەی ئامادەیی. لەهەمان ئەو ماوەیەدا وەزارەت کار دەکات بۆ گۆڕینی سیستمی ناوەندی وەرگرتن، لە ڕێگەی هێنانەکایەی تاقیکردنەوەیەکی ستانداردی نیشتمانی بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان

رۆژی دووشەممە 2022-10-31 بەسەرپەرشتى د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کۆبوونەوەى ژمارە (7)ى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و سەرۆک زانکۆکانى کوردستان و راوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى بەڕێوەچوو

لە دەستپێکى کۆبوونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سوپاسى سەرجەم زانکۆ حکومییەکانى کوردستانى کرد کە هاوکار و هەماهەنگى وەزارەت بون بۆ سەرکەوتنى پرۆسەى وەرگرتنى دەرچوانى قۆناغی دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ئەمساڵى خوێندنى ٢٠٢٢-٢٠٢٣

لە خاڵى یەکەمى بەرنامەى کارى کۆبوونەوە کە بەئامادەبوونى نوێنەرانى دەرچوانى ساڵى ڕابردوى دوانزەى ئامادەیى بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە زیادکردنى کورسى خوێندنى پارالێل لە کۆلێجەکانی کۆمەڵەی پزیشکی، بۆ ئەم پرسە ئەنجومەنى وەزارەت دواى تاوتوێکردنى ورد و گفتوگۆى چڕو وەرگرتنى وتەى هەریەک لە نوێنەرى خوێندکاران و قوتابیان، بڕیاردرا لە ڕێگەى لێژنەیەکى تایبەتمەند لەو زانکۆیانەى کۆلێجى پزیشکییان هەیە ئەم بابەتە دیراسە بکرێت و دواتر پێشنیازەکانیان بۆ ئەنجومەنى وەزارەت بەرزدەکرێتەوە

خاڵى دووەمى بەرنامەى کارى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە یەکخستن و رێکخستنى کرێى خوێندنى پارالێل لە زانکۆکانى کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەت کار بۆ یەکخستنی کرێی خوێندنی بەشە هاوشێوەکان لەسەرجەم زانکۆکاندا دەکەن

لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پاڵپشت بەدیدگاو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێنێتەوە، بەڵام کاتی جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵوەشانەوە لەسەر ئەو قوتابی و خوێندکارانە جێبەجێدەکرێت کە لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)دا لە پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەبن، واتە لەو ساڵەوە وانەی زمانی کوردی و عەرەبی لەقۆناغی دوانزەی ئامادەیی وەک سەرجەم وانەکانی دیکە لە سیستمی وەرگرتن ئەژمار دەکرێت

لەهەمان ئەو ماوەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کار دەکات بۆ گۆڕینی سیستمی ناوەندی وەرگرتن، لە ڕێگەی هێنانەکایەی تاقیکردنەوەیەکی ستانداردی نیشتمانی بۆ وەرگرتن لەزانکۆ و پەیمانگەکان، کە تیایدا ڕەچاوی خولیاو ئارەزو و توانای داهێنان و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەو ئاراستەی پیشەیی خوێندکاران و قوتابیان بکرێت و زانکۆکانیش بەشداربن لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی دەرچوانی ئامادەیی لەسەر بنەما و پرەنسیپەکانی خوێندنی پەیوەندیدار

Relevant Education

بەپێى خاڵێکى دیکەى بەرنامەى کارى کۆبوونەوە، ئەنجومەنى وەزارەت تاوتوێی کۆنفرانسى زانستى تەکنیکى و پیشەیى

TVET

لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بڕیارە لە کۆتاى مانگى داهاتوو لەشارى هەولێر ئەنجامبدرێت، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوپاتیکردەوە کە: ستراتیژیەتى کارکردنى وەزارەت لەم کابینەیە دابینکردن و پێگەیاندنى کادیرى پێویستە بۆ بازاڕى کارى کوردستان، بەشێوەیەک خاوەن کارامەیى بن و بتوانن تواناکانیان بۆ خزمەتى سێکتەرە جیاوازەکان بەکاربهێنن، بۆ ئەمەش ئاماژەى بەوە کرد وەزارەتى خوێندنى باڵا کاردەکات بۆ فراوانکردنى پانتایى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى لە هەرێمى کوردستان لەهەردوو کەرتی گشتی وخویندنی تایبەت دا چونکە لە ئێستادا بازاڕى کارى کوردستان لە هەموکات زیاتر پێویستى بەکادیرى تەکنیکى و پیشەیى هەیە، بۆیە بونیاندنانەوەو پەرەپێدانى هەرێمەکەمان بەبێ بونى توێژێکى کارا لە کادیرانى تەکنیکى کارێکى ئەستەمە

هەر لە کۆبونەوەکەدا ئەنجامدانى کۆنفرانسێکى زانستى دەربارەى دۆخى زمانى کوردى لە ناوەندە پەروەردەیى و ئەکادیمییەکان و کارگێرییەکاندا پەسەندکرا، بۆ ئەمەش لایەنە پەیوەندارەکان ڕاسپێردران بۆ ئەنجامدانى ئامادەکارى پێویست بۆ بەستنى ئەم کۆنفرانسە

بۆ چارەسەرکردنى ناونیشانى وەزیفى ئەو بەشانەى زانکۆى چەرموو لە چەمچەماڵ کە ناونیشانى وەزیفیان نیە یان ناونیشانەکانیان ڕون نین، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆنووسى لێژنەى تایبەتمەندى وەزارەتى بەکۆى پێشنیازەکان پەسەندکرد، کە لەپاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ خوێندکاران و قوتابیان و وەرگرتنى ڕاى شارەزایان و پسپۆڕانى بوارى کارگێڕى و دارایى، چارەسەری پێویستیان بۆ ئەو بەشانە دیارى کردبوو کە کێشەى ناونیشانیان هەبووە

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link:

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

https://kdm88jos.com/ https://karikatur-online.com/ https://159.89.184.161/ https://citalopramtab.com/ https://209.97.146.65/ https://165.227.211.212/ https://143.198.20.12/ https://askitel.com/
https://kakigacor.com/ https://64.225.53.60/
https://gasnetral.com/ https://157.245.10.192/ https://104.236.64.104/ https://discountdesignerdresses.com/ https://finasteridehr.com/
https://gasandai.com/ https://45.55.131.147/ https://134.209.43.198/ https://161.35.180.4/ https://educationua.org/
https://gasterbit.com/
https://musimgacor.com/ https://167.71.94.103/ https://104.131.185.185/
https://sukutoto.id/ https://138.197.86.64/ https://162.243.184.211/