ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، ده‌بێته هاوبه‌شى تۆڕى نه‌هره‌ینى به‌ریتانی
دواى سه‌ردانێکى به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى تۆڕى نه‌هره‌ینى به‌ریتانى و سه‌رۆکى به‌شى مێژوو له زانکۆى ی‌و سى ئێڵ (پرۆفیسۆر ئیلینۆر ڕۆبسن) بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و له میانى کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، (پرۆفیسۆر د.پۆڵا ئازاد خانه‌قا)، پرۆفیسۆره به‌ریتانییه‌که خۆشحاڵى و سوپاسگوزاریى خۆى ده‌ربڕى بۆ بانگهێشتکردن و بوونى ده‌سته‌ی کوردستانی به یه‌کێک له هاوبه‌شه سه‌ره‌کییه نوێکانى تۆڕى نه‌هره‌ین، هاوشانى زانکۆى ی‌و سى ئێڵ و مۆزه‌خانه‌ى به‌ریتانى و رێکخراوى که‌له‌پوورى کولتووری
به‌م هاوبه‌شییه ئه‌کادیمییه‌ش، ده‌سته‌ى کوردستانى رۆڵى باڵاى ده‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنى تۆڕى نه‌هره‌ین، که گه‌وره‌ترین و درێژخایه‌نترین پڕۆژه‌ی توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان و عێراق
شایه‌نى باسه، تۆڕى نه‌هره‌ین بنکه سه‌ره‌کییه‌که‌ى له زانکۆى به‌ناوبانگى یوسى ئێڵى به‌ریتانییه که سێهه‌م زانکۆیه له‌سه‌ر ئاستى به‌ریتانیا و یه‌کێکه له 20 باشترین زانکۆکان له جیهاندا
تۆڕه‌که به هاوبه‌شى به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر ئیلینۆر ڕۆبسن له زانکۆى ی‌و سى ئێڵ و د.پۆڵ کۆلینز له مۆزه‌خانه‌ى نیشتمانیى به‌ریتانیا و د.ڕۆژین که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین له ده‌سته‌ى کوردستانى و رێکخراوى که‌له‌پوورى کو‌لتووریی. وه‌ک 5 ساڵى پێشوو، له ماوه‌ى 9 ساڵى داهاتووشدا، تۆڕى نه‌هره‌ین چه‌ندین هه‌لى به‌ده‌ستهێنانى گرانت (تا بڕى 100 هه‌زار پاوه‌ند) بۆ توێژه‌رانى ناوخۆ له هه‌رێمى کوردستان و عیراق ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌و پڕۆژه توێژینه‌وانه‌ى که خزمه‌تى که‌له‌پوورى کولتوورى و مێژوو ده‌که‌ن و کاریگه‌ریى ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و کولتوورییان ده‌بێت له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا
جگه له‌وه‌ش تۆڕى نه‌هره‌ین، ساڵانه چه‌ند هه‌لێکى به‌ده‌ستهێنانى سکۆله‌رشیپى کورتخایه‌ن ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ سه‌ردانیکردنى زانکۆ و ده‌زگا به‌ریتانییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه له بوارى که‌له‌پوورى کولتوورى و بواره په‌یوه‌ندیداره‌کاندا، جگه له دابینکردنى ژماره‌یه‌کى سنووردار سکۆله‌رشیپى درێژخایه‌ن بۆ خوێندنى ماسته‌ر و دکتۆرا له زانکۆى ی‌و سى ئێڵى به‌ریتانى و چه‌ند پرۆگرامێکى تر‌ى راهێنان و په‌ره‌پێدانى تواناى توێژینه‌وه‌ى توێژه‌رانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق له بوارى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کاندا
له ده‌سته‌ى کوردستانى و رێکخراوى که‌له‌پوورى کولتوورى، له رێگه‌ى بودجه‌یه‌کى ساڵانه‌وه، تۆڕى نه‌هره‌ین پشتگیریى توێژینه‌وه و پڕۆژه و چالاکییه‌کانى د.ڕۆژین که‌مال (وه‌ک یه‌کێک له هاوبه‌ڕێوه‌به‌رانى تۆڕه‌که) و تیمه‌که‌ى ده‌کات له بوارى که‌له‌پوورى کولتوورى دیجیتاڵى و پرۆگرامێکى راهێنانى خوێندکاران و ده‌رچووانى زانکۆ له بوارى پیشه‌سازیى داهێنه‌رانه‌دا
پێشتریش، له 2019-2020دا، تیمێکى هاوبه‌شى ده‌سته‌ى کوردستانى و بنکه‌ى ژین و رێکخراوى ئارت پڵه‌س، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز (د.شنه شه‌ریف عه‌بدوڵڵا) گرانتێکى تۆڕى نه‌هره‌ینیان به‌ده‌ستهێنا بۆ لێکۆڵینه‌وه و دۆکیومێنتکردنى ئه‌رشیفى سه‌رده‌مى داگیرکارى به‌ریتانیا له سلێمانى و تۆمارکردنى مێژووى زاره‌کى چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کى شارى سلێمانى ده‌رباره‌ى سه‌رده‌مى پادشایه‌تى