له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14-11-2022، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به ناونیشانى (کاریگه‌ریى پله‌ى گه‌رما و ماوه‌ى هه‌ڵگرتن له‌سه‌ر پێکهاته‌ى شه‌ربه‌تى ئاماده‌کراو)، بۆ به‌ڕێز مامۆستا ئه‌ژین که‌ماله‌دین محه‌مه‌د مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، مامۆستا ئه‌ژین که‌ماله‌دین محه‌مه‌د، به‌پشت به‌ستن به توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستیی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، که له‌لایه‌ن مامۆستا ئه‌ژین که‌ماله‌دین محه‌مه‌د و مامۆستاى یاریده‌ده‌ر نه‌شمیل عه‌لى عه‌بدول و مامۆستا مهاباد حسێن جه‌لال-ه‌وه، ئاماده‌کراوه، هه‌روه‌ها به‌پشت به‌ستن به چه‌ندین داتا و پشکنینی تاقیگه، (کاریگه‌ریى پله‌ى گه‌رما و ماوه‌ى هه‌ڵگرتن له‌سه‌ر پێکهاته‌ى شه‌ربه‌تى ئاماده‌کراو) روونکرده‌وه
هه‌ر له سیمیناره‌که‌دا، ئاماژه به‌وه درا که پێویسته کاری زیاتر بکرێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاریی له‌باره‌ی جۆر و شێوازی هه‌ڵگرتن و به‌کارهێنانی شه‌ربه‌تى ئاماده‌کراو
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
له کۆتایشدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى، سوپاسنامه ئاراسته‌ى به‌ڕێز مامۆستا ئه‌ژین که‌ماله‌دین محه‌مه‌د مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، کرا له به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که‌ی