ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، له تۆڕى تاقیگه‌ى خاکى جیهانی وه‌ک رێکخه‌رى عێراق بۆ هاوبه‌شیپێکردنى تاقیگه زانستیه‌کان رۆڵ ده‌گێڕێت، ئه‌م تۆڕه جیهانییه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیارى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ خۆراک و کشتوکاڵ دامه‌زراوه
ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک تاکه ده‌زگاى زانستى له عیراق بوو به ئه‌ندامى تۆڕى تاقیگه‌ى خاکى جیهانى
Global Soil Laboratory Network
به‌مه‌ش ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، وه‌ک رێکخه‌رى عیراق بۆ هاوبه‌شیپێکردنى تاقیگه زانستیه‌کان رۆڵ ده‌گێڕێت
ئه‌م تۆڕه جیهانییه له ساڵى 2017 دامه‌زراوه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیارى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ خۆراک و کشتوکاڵ(فاو) به‌مه‌به‌ستى به‌کارهێنانى تاقیگه جیاوازه‌کانی دامه‌زراوه زانستییه‌کانى جیهان وه‌ک ناوه‌ندى شیکارى و ئاڵوگۆڕکردنى زانیارى و مه‌شق و راهێنان له‌نێوان ئه‌ندامانى ئه‌م تۆڕه له بوارى زانسته‌کانى خاک و کشتوکاڵ و ژینگه‌دا
به ئه‌ندامبوونى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، له تۆڕى تاقیگه‌ى خاکى جیهانى دواى سه‌ردانى ماوه‌ی رابردووی به‌ڕێز پڕۆفیسۆر ئه‌کسل مێنتله‌ر نوێنه‌رى وڵاتى نه‌مسا له تۆڕه‌که بۆ هه‌رێمی کوردستان و ده‌سته‌ى کوردستانى، چووه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه به پشتبه‌ستن به توانا زانستییه‌کان و بوونى تاقیگه‌ى پێویست و کارمه‌ندى شاره‌زا و داتاى پێویست له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌مه‌ش ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، وه‌ک رێکخه‌رى عیراق بۆ هاوبه‌شیپێکردنى تاقیگه زانستیه‌کان دەستنیشانکرا