رۆژی دووشەممە 21-11-2022، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سیمینارێك رێكدەخرێت
ناونیشانی سیمینار: بەرنامەی خۆراكی كیتۆجینیك، ژیرانە بڕیار بدە
ناوی پێشكەشكار: م. ڕێدیر رەفیق محەمەد ساڵح مامۆستا لە بەشی زانستی خۆراك و كۆنترۆڵی جۆری-كۆلێجی كشتوكاڵ-زانكۆی سلێمانی، هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لەبواری زانستی خۆراك و خواردنی مرۆڤ لە زانكۆی ریدینگ-بەریتانیا، هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم لەبواری خۆراكی وەرزشی لە یانەی بەرشەلۆنا لە وڵاتی ئیسپانیا
شوێن: دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سلێمانی-شەقامی شۆڕش، قڕگە
رۆژ: دووشەممە 21-11-2022
سەعات: 10:30 دەقیقەی پێشنیوەڕۆ
هاتن بۆ هەمووانە