گۆڤاری کوردستانیی بۆ دەستەبژێری زانستە سرووشتییەکان و بایۆمێدسن
(JKSNB- Journal of Kurdistani for Specific Natural Science and Biomedicine
تایبەت بە زانستە سرووشتییەکان, بایۆلۆجیی، جیۆلۆجیی، فیزیا، کیمیا، ژیینگە، ئەستێرەناسیی، دەرمانسازیی، فارماکۆڵۆجیی، فارماسیوتییکەڵ، زانستی کشتوکاڵ، زانستی مەتیریاڵ، ئیکۆسیستەم، بایۆمیدسن، زانستە پزیشکییەکان، پسپۆڕییە پزیشکییەکان، ڤێرتینەریی، سایکۆلۆجیی پزیشکیی، پەرستاریی، تەندرووستیی و سەلامەتیی.
JKSNB گۆڤارێکی سەربەخۆی دەستەی کوردستانیی بۆ دیراساتی ستراتییجیی و توێژیینەوەی زانستییە، وەک درێژەپێدەری گۆڤاری ئەکادیمیانی کوردستان، کە دەستەی کوردستانیی بە هاوبەشیی لەگەڵ کۆمەلەی ئەکادیمیانی کوردستان دا دەریکردووە لە رابردوودا هەتا ژمارە (٧) ی دەرچووە.
گۆڤاری JKSNB گۆڤارێکی وەرزانەی پێداچووکاری هەڵسەنگێنراوە, بە زمانی ئینگلییزیی لە شێوەی چاپکراو و ئەلیکترۆنیی دا بڵاوئەبێـتەوە. گۆڤاری JKSNB باشتریین توێژیینەوە و لێکۆڵیینەوەی ستراتییجیی بڵاوئەکاتەوە, پێ بەپێی رەسەنایەتی و گرنگیی و کاریگەریی و بایەخی پسپۆڕییە تایبەتەکانە. دەربەستی وادە و, ئاسانیی گەیاندن و, رەسەنایەتیی و, دەرئەنجامە ناوازەکانیەتیی. هەموو گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان و لێکدانەوە و شرۆڤە زانستییەکان بەردەستئەکات, کە مایەی بایەخ و گرنگیی توێژەرەکانە لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
گۆڤاری JKSNB، لە وەرزی نوێیدا بۆ مانگی کانوونی یەکەم ٢٠٢٢ نوێتریین ژمارەی دەرئەچێت.
داوا لە توێژەرە بەڕێزەکان ئەکەین لە ناوەوە و لە دەرەوەی کوردستان -لەو تایبەتمەندێتییانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێدرا- توێژیینەوەکانیان بنێرن بۆ ئەم گۆڤارە
v لە رێی سیستەمی گۆڤارەکە کە لە سایتی دەستی کوردستانیی هەیە
https://kissr.edu.iq/english/academic-journals/
لە رێی ئیمەیڵی فەرمیی گۆڤاری کوردستانیییان
-لە سایتی گۆڤارەکە، رێنماییەکان بۆ توێژەر و هەڵسەنگێنەر بەردەستن.