له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، رۆژی دووشه‌ممه 21-11-2022، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به ناونیشانى (به‌رنامه‌ى خۆراکى کیتۆجینیک، ژیرانه بڕیار بده)، بۆ به‌ڕێز م. ڕێدیر ره‌فیق محه‌مه‌د ساڵح مامۆستا له به‌شى زانستى خۆراک و کۆنترۆڵى جۆری-کۆلێجى کشتوکاڵ-زانکۆى سلێمانی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، م. ڕێدیر ره‌فیق محه‌مه‌د ساڵح،ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: به‌رنامه‌ى خۆراکى کیتۆجینیک له ساڵی 1920ه‌وه کاری له‌سه‌ر کراوه و ده‌رئه‌نجامێکی باشیشی هه‌بووه بۆ حاڵه‌تێکی تایبه‌تی ته‌ندروستی که پێیده‌وترێت په‌رکه‌م، وتیشی: خودی به‌رنامه‌که، هه‌ڵسه‌نگاندنی زۆری بۆ کراوه له‌باره‌ی لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی جێبه‌جێکردنه‌که‌یه‌وه
له به‌شێکی دیکه‌ی سیمیناره‌که‌دا، م. ڕێدیر ره‌فیق محه‌مه‌د ساڵح،به‌پێویستیزانی له‌باره‌ی جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌که‌وه، ژیرانه بڕیار بدرێت و له‌وباره‌یه‌وه وتی: چونکه به‌رنامه‌که سیستمی له‌شی مرۆڤه‌که ده‌گۆڕێت، بۆیه‌جێبه‌جێکردنی ئاسان نییه، هه‌روه‌ها دواتر وازهێنان له به‌رنامه‌که‌ش به‌هه‌مان شێوه ئاسان نییه و هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که کاریگه‌ریی خۆیان هه‌یه، وتیشی: ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌که‌ت جێبه‌جێکرد، پێویسته بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ره‌چاوی بکه‌یت، بۆ نموونه ماوه‌ی مانگێک، یان ماوه‌ی چوار بۆ شه‌ش هه‌فته، راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی به‌رنامه‌که سوودی هه‌بووه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که جێبه‌جێیان کردووه، به‌ڵام پاڵپشت به‌و داتایانه‌ی که له زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌کاندا هه‌یه، به‌رنامه‌ى خۆراکى کیتۆجینیک ناتوانرێت له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا به‌گشتی بڵاوبکرێته‌وه، چونکه مرۆڤه‌کان له رووی ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و باری ته‌ندروستییه‌وه جیاوازن له‌یه‌کتر و پێویسته له‌وباره‌یه‌وه به وردی هه‌ڵسه‌نگاندن بکرێت
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
له کۆتایشدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى له ده‌سته‌ى کوردستانى، سوپاسنامه ئاراسته‌ى به‌ڕێز م. ڕێدیر ره‌فیق محه‌مه‌د ساڵح مامۆستا له به‌شى زانستى خۆراک و کۆنترۆڵى جۆری-کۆلێجى کشتوکاڵ-زانکۆى سلێمانی، کرا له به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که‌ى
م. ڕێدیر ره‌فیق محه‌مه‌د ساڵح مامۆستا له به‌شى زانستى خۆراک و کۆنترۆڵى جۆری-کۆلێجى کشتوکاڵ-زانکۆى سلێمانی
هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له‌بوارى زانستى خۆراک و خواردنى مرۆڤ له زانکۆى ریدینگ-به‌ریتانیا
هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دبلۆم له‌بوارى خۆراکى وه‌رزشى له یانه‌ى به‌رشه‌لۆنا له وڵاتى ئیسپانیا