لە درێژەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی كە لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەدەچن، ئەمڕۆ یەكشەممە 26-2-2023، لە دەستەی كوردستانی، سیمینارێك بەناونیشانی (گرفتی میتۆدەكانی خوێندنەوەی شیعری تەسەوف و عیرفانی)، بۆ بەڕێز د.بوشرا كەسنەزانی مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی، بەڕێوەچوو
لهسهرهتاى سیمینارهکهدا، د.نهرمین ساڵح ئهحمهد مامۆستا و توێژهر و سهرۆکى لیژنهى دڵنیایى جۆرى له دهستهى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینهوهى زانستی، وتهیهکى کورتی لهبارهی ناوهڕۆکی سیمینارهکهوه، پێشکهشکرد
پاشان، د.بوشرا كەسنەزانی مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی، لە سیمینارەکەیدا تیشكی خستەسەر گرفتی میتۆدەكانی خوێندنەوەی شیعری تەسەوف و عیرفانی و ئاماژەی بەوەشدا: میتۆدەکانی رەخنە پێکهاتوون لە (دەق، نووسەر، خوێنەر)، وتیشی: ئەو شێوازانەی نووسەر رەچاوی دەکات لەکاتی رەخنەگرتن، بریتین لە: رەخنەی کراوە، لەنێویشیاندا رەخنەی مێژوویی، رەخنەی دەروونشیکاری، رەخنەی ئەخلاقی، ئەو رەخنانەش کە قسە لەسەر دەق دەکەن، بریتین لە: رەخنەی فۆرمالیستی، رەخنەی بونیادگەری، رەخنەی فیمنیزمی، هەروەها خوێنەر کار لەسەر چەند شێوازێکی رەخنە دەکات کە بریتین لە: رەخنەی بونیادشکێنی، رەخنەی ئاسۆی چاوەڕوانی، رەخنەی هێرمنۆتیکا- راڤەکاری
هەر لە سیمینارەکەدا، بۆ هەریەک لەو باسانە چەندین نموونە خرانەڕوو، هەڵسەنگاندنیش بۆ توانای هەریەک لەو نموونانە کرا و خاڵە هاوبەش و جیاوازەکانیان روونکرانەوە
لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا، د.بوشرا كەسنەزانی، لایەنە جیاوازەکانی شیعری تەسەوفی روونکردەوە و لەوبارەیەوە چەندین پرسیاری خستەڕوو، لەوانە: شیعری تەسەوف چییە؟ سنووری شیعری تەسەوف چییە؟ کێ شاعیری تەسەوفە؟، بۆ وەڵامی هەریەک لەو پرسیارانەش زانیاری و روونکردنەوەی پێویستی خستەڕوو
دوای پێشكەشكردنی سیمینارەكە، لەنێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە
بۆ زانیاریی زیاتر كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە


