Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

لە دەستەی كوردستانی سیمینارێك بەناونیشانی (هەوكردنی پەردەی مێشك)، بەڕێوەچوو

لە درێژەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی كە لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەدەچن، ئەمڕۆ یەكشەممە 7-5-2023، لە دەستەی كوردستانی، سیمینارێك بەناونیشانی (هەوكردنی پەردەی مێشك)، بۆ بەڕێزان (د.نەرمین ساڵح ئەحمەد و د.بەیان حەمەئەمین فەرەج) مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو

لە سیمینارەكەدا، بەڕێزان د.نەرمین ساڵح ئەحمەد و د.بەیان حەمەئەمین فەرەج، ئاماژەیان بەوەدا: پەردەی دەماخ و دڕكەپەتك، پەردەیەكی تەنكە دەوری بەشەكانی مێشك و دڕكەپەتك دەدات، هەروەها تیشكیان خستەسەر هەوكردنی پەردەی دەماخ و دڕكەپەتك، فەرمانەكانی پەردەی دەماخ و دڕكەپەتك، شلەی مێشك، فەرمان و جووڵە و پێكهاتەی شلەی مێشك

هۆكارەكانی هەوكردنی پەردەی مێشك

لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا، تیشكخرایەسەر هەوكردنی پەردەكانی مێشك و دڕكەپەتك كە بریتییە لە: هەوكردنی پەردەكانی دەماخ و دڕكەپەتك و ئەو شلەیەی دەوری داون، راشیانگەیاند: هەموو كەس رووبەڕووی ئەم حاڵەتە دەبێتەوە، بەڵام زیاتر كۆرپەلە، منداڵ، هەرزەكار، كەسانی بەرگریی لاواز تووش دەبن، دواتر هۆكارەكانی هەوكردنەكە خرایەڕوو كە بریتین لە: بەكتریا، ڤایرۆس، كەڕوو، مشەخۆر، شێرپەنجە، دەرمان

نیشانەكانی هەوكردنی پەردەی مێشك

هەروەها نیشانەكانی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك، روونكرانەوە كە بریتین لە: نیشانەكان لە منداڵی تەمەن دوو ساڵ، (بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و تالێهاتن، سەرئێشە، دەركەوتنی پەڵەی سوور، بەڵام مەرج نییە هەموو كات، رەقبوونی مل، بێزاری بۆ رووناكی، هەست بەگێژی و خەواڵوویی، گەشكەلێهاتن، رشانەوە و هێڵنج دان، بێخەوی و كەمبوونەوەی جووڵە، نەمانی ئارەزووی خواردن)، هەروەها نیشانەكان لە منداڵی تازە لەدایكبوو بریتین لە: تای بەرز، گریانی بەردەوام، زۆرخەوتن، شیرنەخواردن یان كەمبوونەوەی، رشانەوە، مل رەق بوون، لەش نەرمبوون و بێهێزی، دابەزینی شەكری خوێن، مەڵاشووی بۆ دواوە دەچێت، دواتر ماكە خراپەكانی نەخۆشییەكە روونكرانەوە كە خۆی لە چەند خاڵێكدا دەبینێتەوە

رێگەكانی گواستنەوەی نەخۆشییەكە

هەر لە سیمینارەكەدا، رێگەكانی گواستنەوەی نەخۆشییەكە، خرانەڕوو كە بریتین لە: كۆكە، پژمین، ماچكردن، هاوبەشی پێكردنی كەلوپەلی خواردن، یان جگەرە

شێوازەكانی رێگەگرتن لە نەخۆشییەكە

پاشان شێوازەكانی رێگەگرتن لە نەخۆشییەكە روونكرایەوە كە بریتین لە: دەستشتن، بایەخدان بە تەندروستی لەلایەن تاكەكانەوە، وەرزشكردن، خواردنی باش، خواردنی سەوزە و میوە، بەستنی ماسك، پاشان تیشكخرایەسەر شێوازەكانی چارەسەری نەخۆشییەكە لەوانە: وەرگرتنی ڤاكسین، وەرگرتنی دژەزیندەگی، وەرگرتنی شلەمەنییەكان، وەرگرتنی ئۆكسجین، پشوودان و وەرگرتنی ئازار شكێن

دوای پێشكەشكردنی سیمینارەكە، لەنێوان پێشكەشكاران و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە

كورتەیەك لەبارەی پێشكەشكارانی سیمینارەكەوە

د.نەرمین ساڵح ئەحمەد مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا لە بواری شێرپەنجە، خاوەنی چەند توێژینەوەیەكە لە گۆڤارە ئاستبەرزەكاندا

د.بەیان حەمەئەمین فەرەج مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا لە بواری مایكرۆبایۆلۆجی و مۆلیكولار ئمیۆنۆلۆجی، خاوەنی چەند توێژینەوەیەكە لە گۆڤارە ئاستبەرزەكاندا

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link:

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

https://kdm88jos.com/ https://karikatur-online.com/ https://159.89.184.161/ https://citalopramtab.com/ https://209.97.146.65/ https://165.227.211.212/ https://143.198.20.12/ https://askitel.com/
https://kakigacor.com/ https://64.225.53.60/
https://gasnetral.com/ https://157.245.10.192/ https://104.236.64.104/ https://discountdesignerdresses.com/ https://finasteridehr.com/
https://gasandai.com/ https://45.55.131.147/ https://134.209.43.198/ https://161.35.180.4/ https://educationua.org/
https://gasterbit.com/
https://musimgacor.com/ https://167.71.94.103/ https://104.131.185.185/
https://sukutoto.id/ https://138.197.86.64/ https://162.243.184.211/